
تورکی مالکی، ڕایگەیاند ئەگەر حوسییەکان بە پلانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕازی بن جەنگ دەوەستێت.
فشاری سەربازیی سەر حوسییەکان بەردەوام دەبێت.
شاری عەدەن هێڵی سوورە.
تورکی مالکی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە و هاوپەیمانی دژ بە حوسییەکان لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاند، وڵاتەکەی شاری عەدەنی وەک هێڵی سوور داناوە و ئێستا پایتەختی کاتی حکومەتی یەمەنە، هاوپەیمانییەکەش هەموو شتێک دەکات بۆ پاراستنی ئەو شارە.
لێدوانی مالکی لە نێوەندی هەڵکشانی پێکدادانەکانە لە یەمەن.
بە هۆی ئەو جەنگەوە بە هەزاران کەس کوژراون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
ڕۆژانە سعودیە بەردەوام هێرشی دەکرێتەسەر.
بژاردەی سیاسیی باشترین بژاردەیە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان.
بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوان پاڵپشتی حکومەتی یەمەن دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەی.
ئەگەر حوسییەکان بڕیار بدەن پشتگیری ئەو نەخشە ڕێگەیە بکەن لەگەڵ حکومەتی یەمەن ئەوا دەکرێت جەنگەکە سبەینێ کۆتایی بێت.
دڵنیایدا لەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی بەردەوام دەبێت لە ئۆپراسیۆنەکانی.
تاوەکو حوسییەکان ناچاربکات هەڵسوکەوتی خۆیان بگۆڕن.
ئامانجی نەخشەڕێگەی پاڵپشتیکراو لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەمەن، ئاگربەستی سەرتاسەری و گەڕانەوەی چالاکیی ئابووری و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسیی نوێیە لە یەمەن.
سعودیە 60 ئامانجی سەربازیی حوسییەکان لە چوار پارێزگای یەمەن بۆردوومان دەکات

