پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسایەکی نوێی پەسەند کرد

ناو هۆڵى کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى شوراى ئێران (پەرلەمانى ئێران)
ناو هۆڵى کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى شوراى ئێران (پەرلەمانى ئێران)

پووختەى هەواڵەکە

  • مەرجەکانی بەربژێری وەزیری هەواڵگری لە ئێران هەموار دەکرێنەوە.

  • رێگەدەدات جگە لە پیاوانی ئاینی، کەسانی دیکەش ئەو پۆستە بگرنەدەست.


پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسایەکی بۆ هەموارکردنەوەی مەرجەکانی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی وەزیری هەواڵگری پەسەند کرد، کە رێگەدەدات جگە لە پیاوانی ئاینی، کەسانی دیکەش ئەو پۆستە بگرنەدەست، ئەو پۆستە لە دوای کوژرانی ئیسماعیل خەتیب، وەزیری پێشووی هەواڵگریی ئێران لە سەرەتای شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پڕ نەکراوەتەوە.


پڕۆژەیاسا نوێیەکە

  • دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمان، پێویستی بە پەسەندکردنی کۆتایی هەیە.

  • پڕۆژەیاساکە مەرجێک لادەبات، کە زیاتر لە 40 ساڵە کاری پێدەکرێت.

  • ئەویش بریتییە لەوەی بەربژێرەکانی وەزیری هەواڵگری خاوەنی بڕوانامەی پێشکەوتوو بێت لە یاسایی ئیسلامیدا.

  • دوایین کەس کە ئەو پۆستەی بەڕێوەدەبرد، ئیسماعیل خەتیب بوو، کە پیاوێکی ئایینی تەمەن 65 ساڵ بوو و لە ساڵی 2021ەوە ئەو پۆستەی گرتەدەست.

  • لە مانگی ئازاردا لە توندترین قۆناغی جەنگەکە، بە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژرا.

قۆناغەکانى دواى کوژرانى ئیسماعیل خەتیب

ڕۆژی 22ـى ئازارى ئەمساڵ، واتە ڕۆژێک دوای کوژرانی وەزیرەکە، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بێ ئەوەی ناسنامەکەی ئاشکرا بکات، دانانی وەزیری هەواڵگریی بەوەکالەت ڕاگەیاند.

دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە لە پەرلەمان، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران داوای لە حکومەت کرد، بە بێ دواکەوتن وەزیرێکی نوێ بۆ ئەو پۆستە ڕاسپێرێت.

مەرجەکانى پڕۆژەیاسا نوێیەکە

پێویستە بەربژێرەکان لە پلەی ئاینیی "موجتەهید"دا بێت، یان هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بێت، هاوکات ئەزموونی کارکردنی لە بواری هەواڵگریدا لانیکەم 10 ساڵ بێت.

یاساکەی پێشوو کە لە ساڵی 1983ەوە کەوتبووە بواری جێبەجێکردنەوە، مەرجی ئەوەی هەبوو کە وەزیر ئاستی پەروەردەی ئایینی "موجتەهید" بێت و جگە لەمەش بڕوانامەی دیکە قبوڵ نەدەکرا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئێران دەرگاکان دادەخات؛ پڕۆژەیاسایەکی نوێ پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەدا دەکاتە تاوان

Loading related news...