
مونا قەهوەچى لە دانیشتنەکەى چوارى تشرینى دووەم بە سکرتێرى پەرلەمان هەڵبژێردرا.
ڤالا فەرید لە کۆتایى دانیشتنەکەدا داواى لە فراکسیۆنەکان کرد ناوەکانیان بۆ ئەندامیێتى لیژنەى یاسایى بنێرن.
فراکسیۆنە سەرەکییەکان ئامادەنین بگەڕێنەوە پەرلەمان.
مونا قەهوەچى، سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، دووشەممە لەلایەن سەرۆکایەتیى پەرلەمانەوە دیارینەکراوە بە ڕۆژى کۆبوونەوە، بۆ کۆبوونەوە پێویستە فراکسیۆنەکان ناوى ئەندامەکانیان بۆ لیژنەکان پێشکەشى سەرۆکایەتى بکەن.
سبەى دەچینە پەرلەمان بزانین چەند فراکسیۆن ناوى ئەندامەکانیان بۆ لیژنەکان دیاریی کردووە.
پاش ئەوەى ناوەکان بەتەواویی گەیشتە دەستەی سەرۆکایەتى، ئەوکات ڕۆژى کۆبوونەوە دیاریی دەکرێت.
لەناو کۆبوونەوە بە دەنگدان ئەندامانى لیژنەکان هەڵدەبژێردرێن، ئەوەش دەبێتە یەکەم کارى پەرلەمان.
چوارشەممە چوارى تشرینى دووەم، دوای نزیکەی دوو ساڵ، فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی دیکە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی ڕێکخست و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی هەڵبژارد، ئەوەش نیگەرانی زۆری فراکسیۆنەکان و حیزبەکانی دیکەى لێکەوتەوە.