لە ترسی یاخیبوونی چەکداری حەشارگەکە بۆ ماکرۆن دروستکراوە.
ترسى شەڕى ناوخۆ و خۆپیشاندانى توندوتیژانە لە فەرەنسا هەیە.
مانگى ڕابردوو فەرەنسا خۆپیشاندانى پڕ لە پشێوى بەخۆوەبینى.
بەگوێرەى لێکۆڵینەوەی سێ ڕۆژنامەوانیی تایبەتمەند لە کاروباری هەواڵگری، دەزگا ئەمنییەکانی فەڕەنسا خۆیان بۆ سیناریۆیەکی ترسناک ئامادە دەکەن لە ئەگەری دروستبوونی قەیرانێکی گەورەی دەستووری و سیاسی لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیدا.
لەناو بارەگای ئۆپراسیۆنە تایبەتەکاندا، خوێندنەوە بۆ گریمانەی یاخیبوونێکی گشتگیر کراوە.
گوایە سەرکردەکانی چەپی توندڕەو بانگەوازی یاخیبوون دەکەن.
هاوکات هێرشی سایبەریی گەورە دەکرێتە سەر دامەزراوەکان و سوپا ناچار دەبێت بێتە سەر شەقامەکان!
لە ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی خۆپیشاندانەکانی "هێلەک زەردەکان"ـی ساڵی 2018 کە تێیدا هەوڵی هەڵکوتانە سەر کۆشکی ئێلیزێ درا، هەواڵگریی فەڕەنسا بە نهێنی حەشارگەیەکی قایمکراوی لە ناوچەکانی دەوروبەری پاریس بونیاد ناوە، تاوەکو لە کاتی هەر مەترسییەکدا، ئیمانوێل ماکرۆن لەوێوە بشارنەوە و فەرمانڕەوایی وڵات بکات.
ڕاپۆرتەکە ئاشکرای دەکات کە هەواڵگریی فەڕەنسا تەنانەت کۆمپانیا و وەبەرهێنانی دارایی نهێنیی لە دەرەوەی وڵات دامەزراندووە، بۆ ئەوەی ئەگەر دەوڵەتی فەڕەنسا بەتەواوی هەرەسی هێنا، بتوانن لە دەرەوەی سنوورەکان بەردەوامی بە چالاکییەکانیان بدەن.
دژى تێچووى ژیان و "ناوەندە پیسەکانی داتا" لە ئەورووپا خۆپیشاندانە