کریملن: گفتوگۆکانی ئەبوزەبی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و ئەمریکا دەبێت

پووختەى هەواڵەکە

  • فەرەنسا: ئەورووپا لە گفتوگۆکانی ئەبوزەبی نوێنەری دەبێت.

  • زێلێنسکی: هەڵوێستەکانمان لەگەڵ ئەورووپا یەکانگیرە.


دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کریملن ڕایگەیاند: "ئەوەی لە ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت دانوستاندنی سێقۆڵییە لە نێوان، ڕووسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیری ئەمریکا.


لە بارەی ئەورووپاوە

  • کەناڵی پەیوەندیی جیاواز هەیە لە نێوان ئۆکرانی و ئەورووپییەکان.

  • هەروەها لە نێوان ئەمریکی و ئەورووپییەکان.

لێدوانەکانی کریملن لەکاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە، فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەورووپا لە گفتوگۆکانی داهاتووی نێوان واشنتن و مۆسکۆ و کیێڤ لە ئەبوزەبی نوێنەری دەبێت، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشبینی ڕێککەوتنێکی گەورە دەکات لەگەڵ ڕووسیا، نەک تەنیا جەنگی ئۆکرانیا، بەڵکو ئەورووپاش دەگرێتەوە.

هەر ئەمڕۆ، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا قسەی کردووە، بەمەبەستی هەماهەنگکردنی هەڵوێستەکانیان لەگەڵ ئەورووپا، پێش بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان و جەختی لەوەش کردەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی گفتوگۆ سێقۆڵییەکە ئەنجامی هەبێت.

بڕیارە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، لە ئەبوزەبی گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، بە نێوەندگیری ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا دەستپێبکەنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

کۆشکی کریملن: مانگی داهاتوو لە ئەبوزەبی گفتوگۆ سێ قۆڵییەکان دەستپێدەکەنەوە

یەسنا ئومێد

Mon Nov 09 2026

Loading related news...