دۆناڵد ترەمپ: یان لەگەڵ ئێران دەگەین بە ڕێککەوتن یان بە تەواوەتى لەناوى دەبەین

شۆڕش محەمەد4 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا

پووختەى هەواڵەکە

  • دۆناڵد ترەمپ: ئەمشەو هێرش ناکەینە سەر ئێران.

  • دۆناڵد ترەمپ: ئاگادارین لە کێوى قوڵنگ چى دەگوزەرێت.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە وەڵامى پرسیارێکى پەیامنێرى فۆکس نیوز جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەمشەو هێرش ناکەینە سەر ئێران.


لە کێوى قوڵنگ چى ڕوودەدات؟

  • ئەمریکا بە تەواوى ئاگادارى ئەوەیە لە کێوی قوڵنگ چى ڕوودەدات.

  • کێوی قوڵنگ کەوتووەتە نزیک دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز لە ئێران.

  • بەهۆی پێگەکەیەوە، بنکەیەکی ئەتۆمیی نوێی ئێران لە قووڵایی ئەم چیایەدا دروست کراوە

  • نزیکەى137 مەتر لەژێر زەویدایە.

  • ترەمپ چەند جارێک ڕایگەیاندووە هێرش دەکاتە سەر ئەو کێوە.

  • ئێران ڕەتیدەکاتەوە لەو شوێنەدا هیچ چالاکییەکى ئەتۆمى بوونى هەبێت.

  • واشنتن دەڵێت وێنەی مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن لە تونێلەکانى کێوەکە جوڵەى ئامێرەکان بەدیدەکرێت بە بەردەوامى.

  • ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی رادیۆییدا لە مانگی رابردوو بە روونی گوتی، ئێمە کێوی قوڵنگ لەناو دەبەین، بە ئێرانییەکان بڵێن با ئامادە بن.

    لێدوانە نوێکانى سەرۆکى ئەمریکا لە کاتێکدایە شاندێکى حکومەتى قەتەر ڕۆژى یەکشەممە گەیشتنە تاران لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە کۆبوونەوە، شاندەکە هەوڵى نێوەندگیریى دەدەن بۆ گەڕاندنەوەى ئاسایش و سەقامگیریى بۆ ناوچەکە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ دووبارەى کردەوە: بەمنزیکانە جەنگ لەگەڵ ئێران کۆتایى دێت

شۆڕش محەمەد

Sun Oct 25 2026

Loading related news...