سوپای ئیسرائیل: ئۆپراسیۆنی دژەتیرۆر لە شاری خەلیل چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت

بەهزاد ئەحمەد8 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکەیەکی زرێپۆشەکانی سوپای ئیسرائیل
یەکەیەکی زرێپۆشەکانی سوپای ئیسرائیل

پووختەی هەواڵە

  • سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی دژەتیرۆر لە شاری خەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

  • بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانیش، تاوەکو ئێستا نزیکەی 250 خێزانی فەڵەستینی لە ماڵەکانیان دەرکراون.

  • ئیسرائیل بزووتنەوەی حەماس بە بەرپرسیار لە هێرشەکەی هەینی دەزانێت

  • حەماس ستایشی هێرشەکەی کرد بەڵام بەرپرسیارێتییەکەى نەگرتووەتە ئەستۆ


چەند ڕۆژێک بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە یەکلاکەرەوەکەی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە ڕایگەیاند، پلانیان هەیە ئۆپراسیۆنێک بکەن کە لەو کاتەوەی ئیسرائیل لە ساڵی1967 کەناری ڕۆژئاوای داگیرکردووە، ئۆپراسیۆنی هاوشێوەی بەخۆوە نەبینیوە.


ئیسرائیل بە تەمای چییە؟

  • سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، گەڕانێکی ئامانجدار و ورد لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدات بۆ دۆزینەوەی چەکەکان و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی تیرۆر، هەروەها بۆ لێپرسینەوە لە دەیان گومانلێکراو.

  • ئەمڕۆ لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری خەلیل نیشانەی ئێکس لەسەر باڵەخانەکان نووسراوون، وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی لە خەڵک پاککراوەتەوە، هاوکات شەقامەکانی ناوچەکەش لە خەڵک و ئۆتۆمبێل خاڵی بوون.

پارێزگاری شاری خەلیل بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، نزیکەی یەک لەسەر سێی خەلیل کراوەتە ئامانج و ئۆپراسیۆنەکە لەو گەڕەکەوە دەستیپێکردووە کە شوێنی ئەو دوو کەسە بووە هێرشەکەیان ئەنجامداوە و هیچ گەرەنتییەک نییە ئۆپراسیۆنەکە فراوانتر نەبێت.

هاوکات بە گوتەی یوسف جەعبەرى، سەرۆکی شارەوانیی خەلیل و چالاکوانانی ناوخۆ، ئەو خێزانانەی زیانیان بەرکەوتووە بە 250 خێزان دەخەمڵێندرێن.

کێ هێرشەکەی کردووە؟

نەتانیاهوو هێرشبەرەکانی بە حەماسەوە بەستووەتەوە، ئەو گرووپە چەکدارەی کە هێرشی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ـی ئەنجامدا و بە کوشندەترین هێرش بۆ سەر ئیسرائیل دادەنرێت و بووە هۆی دەستپێکی جەنگی غەززە.

حەماس، لە کاتێکدا بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام ستایشی هێرشەکەی ڕۆژی هەینیی کرد بۆسەر سەربازانی ئیسرائیل و هانی فەڵەستینییەکانی دا، هێرشی زیاتر ئەنجام بدەن.

ئۆپراسیۆنەکە دوای ئەوە هات، ڕۆژی هەینی، دوو فەڵەستینی هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنین لە نزیک شاری خەلیل، تیایدا دوو سەربازی ئیسرائیلی کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون، هاوکات هێرشبەرەکانیش هەردووکیان کوژران.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

نەتانیاهوو: بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی دژە تیرۆر وەڵامی هێرشەکەی خەلیل دەدەینەوە

Loading related news...