.jpeg)
هاوپەیمانی سەربازی سعودییە:10 هێرشی مووشەکی حووسییەکانمان تێکشکاندووە.
ئەنساڕوڵا: سعودییە 56 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجامداوە.
ڕۆژى یەکشەممە، 25ـى تشرینى یەکەمى 2026، هاوپەیمانیی سەربازی سعوودییە ڕایگەیاند، 10 مووشەکی بالستیکیمان تێکشکاندووە، کە لەلایەن گرووپی چەکداری "ئەنساروڵڵا"ی حووسیی بەرەو ناوچەکانی باشووری وڵاتەکەمان ئاڕاستە کرابوون.
ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید لە ڕیاز.
بەرگری شارستانی سعوودیە: بەهۆی پاشماوەی دوو موشەکی تێکشکێنراو سعوودییەک و هاووڵاتییەکی ئاسیایی بریندار بوون.
زیان بە سێ باڵەخانە و حەوت ئۆتۆمبێل کەوت.
حوسی ئەنساروڵڵا سعوودیەی تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی 56 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن.
دانیشتوانی ناوچەکە و ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستیان کردووەتەوە کە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە خەمیس مشێت و ڕیاز بیستراوە و پێشتر لە ڕێگەی مۆبایلەوە نامەی هۆشدارییان پێگەیشتووە.