
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەرى باڵاى ئێران چاویکەوت بە غوڵام حسین موحسینى ئێژەیی سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى.
خامنەیی و ئێژەیی چەند پرسی گەندەڵى و جێبەجێکردنى حوکمە دادوەرییەکانیان تاوتوێ کردووە.
میدیاى ئێران ئاشکرایکرد، ڕێبەرى باڵا و سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى، لە دیدارەکەیاندا تاوتوێى ڕێگاکانى بەهێزکردنى بنکەی جەماوەری دەسەڵات، لە ڕێگەى چەسپاندنی دادپەروەرى و گرەنتیی مافى گشتى کردووە.
جەختیانکردەوە لە گرنگى گۆڕانکاریی گشتگیر و بەرجەستە لە دەسەڵاتى دادوەرى.
بەگەڕخستنى تەکنەلۆجیاى نوێ لە بابەتە بنەڕەتییەکانی وەک چاودێریی یاساکان و ئەنجامدانى پرۆسەکانى پشکنین بۆ کارگێڕى دامەزراوە و ڕێکخراوەکان و چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى دەبنە مایەى ئەنجامدانى تاوان.
جەختیانکردەوە لە گرنگى دانانى پلانى گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەى تاوان.
کارکردن و هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە تایبەتمەندەکان بۆ نەهێشتنى هۆکارى پێشێلکارییەکان.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا موجتەبا خامنەیی لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە و دۆخی وڵات و ڕۆڵی پەرلەمان لە چارەسەرکردنی کێشەکان و پرسی دانوستانیان لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێ کرد.


