.jpg)
سێنتکۆم بەردەوامە لە ڕەوانەکردن و تێپەڕاندنى نەوت لە گەرووى هوورمز.
سێنتکۆم: هوورمز لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدایە.
لە شەش مانگدا 3.000 کەشتى لە گەرووەکە تێپەڕێندراوە.
گەرووى هوورمز لە مینەکانى سوپاى پاسداران پاککراوەتەوە.
فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا سێنتکۆم ڕایگەیاند، هێزەکانیان یارمەتیی هاوبەشەکانیان لە وڵاتانی کەنداو کردووە بۆ هەناردەکردنی زیاتر لە ملیارێک و500 ملیۆن بەرمیل نەوت، دەشڵێت، هێزەکانی ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکەیان لە مینی دەریایی پاککردووەتەوە.
براد کوپەر، دۆخی ئۆپراسیۆنەکانی لە ئاسمانەوە گەرووی هوورمزی بەسەرکردووەتەوە.
ئەمریکا توانیویەتى سێ هەزار کەشتیی بازرگانی لە شەش مانگی ڕابردوودا گەرووی هوورمزیان تێپەڕێنن.
کوپەر: لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانیان شان بە شانی یەکتر دەوەستن.
سەردانەکەشی بۆ هوورمز، پابەندبوونی ئەمریکا بە بەردەوامبوونی ئازادیی دەریاوانی لە هوورمز دووپات دەکاتەوە.
هێزەکانیان ڕێڕەوی نێودەوڵەتییان لە گەرووی هوورمز لە مینی دەریایی پاککردووەتەوە.
ئەو مینانە پێشتر لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دانراون.
95%ـی کەشتییەکان بە پارێزراوی لە هوومزەوە تێپەڕیوون.
هەرچەندە هەڕەشەکانی سوپای پاسداران هەبوون.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەشڵێت، ئەم کارە دەریدەخات، هوورمز لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا و هاوبەشە هەرێمایەتییەکانیدایە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:
.jpeg)




