کۆنۆر مەگریگۆر دوایین شەڕی خۆی ئەنجامدەدات

  • مەگریگۆر ئاماژەی بەوە کرد کە یاریی داهاتووی لە قەفەسدا دەبێتە دوایین بەشداری لە کاروانی وەرزشیدا

  • ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنی مەرجەکانی گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ ڕێکخراوی UFC.

  • ناوبراو دەیەوێت بە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەهێز، مێژوویەکی مەزن بۆ ماڵئاوایی تۆمار بکات

  • ئەستێرە ئیرلەندییەکە لە ئێستادا سەرقاڵی تەواوکردنی قۆناغی چارەسەرە دوای دوایین پێکانیدا.

کۆنۆر مەگریگۆر، ئەستێرەی دیاری UFC، بە فەرمی ڕایگەیاند کە یاریی داهاتووی دەبێتە دوایین وەرچەرخان و کۆتا یاریی فەرمی لە ژیانیدا وەک یاریزانێکی پیشەگەر.

ئەم بڕیارەی مەگریگۆر دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە جیهانی وەرزشدا دروستکردووە، بە جۆرێک شارەزایان چاوەڕێن لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا سەرۆکایەتی UFC وردەکاری زیاتر سەبارەت بە کات و ڕکابەری داهاتووی ئاشکرا بکات.

دوایین شەڕی لە ساڵی 2027 دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی ڕکابەرەکەی ئاشکرا نەکراوە، هەرچەندە دەنگۆکان باس لەوە دەکەن کە لەوانەیە جەستن گەیچی دوایین ڕکابەریی کۆنۆر بێت.

Loading related news...