تێن هاگ ڕەخنەی توند لە ئاستی مان یونایتد دەگرێت

  • تێن هاگ دەڵێت دابەزینی مانچێستەر یونایتد ئەگەرێکی ڕاستەقینەیە.

  • مان یونایتد بە 7 خاڵ لە پلەی 17دایە و 9 یارییە هیچ بردنەوەیەکی نییە.

  • سەرەڕای ئەنجامە خراپەکان، دەستەی کارگێڕی مایکل کاریکی وەک ڕاهێنەر هێشتووەتەوە.

  • تێن هاگ سەردەمی خۆی لەگەڵ دۆخی خراپی ئێستای یانەکە بەراورد دەکات.

پاش دۆڕانی مان یونایتد بەرامبەر چێڵسی، ئێریک تێن هاگ، ڕاهێنەری پێشووتری مانچێستەر یونایتد گوتی دابەزینی یانەکە ئەگەرێکی ڕاستەقینەیە بەهۆی بەهێزیی پرێمەرلیگەوە. مان یونایتد لە 9 یاری ڕابردوو تەنیا 7 خاڵی هەیە و لە پلەی 17دایە، کە بەپێی ئامارەکانی ئۆپتا خراپترین زنجیرەی بێ بردنەوەیانە لە ساڵی 1984ـەوە. سەرەڕای دۆڕانی قورسی 3-0 بە بۆرنمۆس و 4-1 بە کۆمۆ لە چامپیۆنزلیگ، کارگێڕیی یانەکە مایکل کاریکی وەک ڕاهێنەر هێشتووەتەوە.

تێن هاگ کە ئێستا ڕاهێنەری یانەی تڤێنتی هۆڵەندییە بۆ وەرزی 2026-2027، بۆ تۆڕی (ESPN) گوتی: "لە پرڵمەرلیگ ئەوە ئاساییە، چونکە تیپ و ڕاهێنەرەکان بەهێزن. ئەگەر بکەویتە بازنەیەکی داخراوەوە دۆخەکە قورس دەبێت." هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، پێش هاتنی بۆ یونایتد لە 2022، یانەکە بۆ 6 ساڵ بێ نازناو بوو، هەروەها گوتیشی: "سەیر کەن ئێستا گەیشتوون بە کوێ."

Loading related news...