
یاریزانانی یانەی دهۆك بەهۆى وەرنەگرتنی مووچەكانیانەوە جارێکى دیکە بایكۆتی مەشق و راهێنانەكانیان دەستپێكردەوە.
بەپێی زانیارییانەکانى کەناڵ8 ، تا ئێستا یاریزانانی دهۆك دوو موچەیان پێنەدراوە ، وە بەشێكیان، تا ئێستا پارەی نیوەی گرێ بەستەكانیان وەرنەگرتووە ،
سەرچاوەیەک لە یانەى دهۆکەوە بە کەناڵ8ـى گوت:"چەند هەفتەیەك لەمەوبەر پارێزگاری دهۆ بەڵێنى داوە چارەسەرى کێشەى مووچەکانیان بکات بەڵام ئەو کێشەیە بە هەڵپەسێردراوى ماوەتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشى ڕاگەیاند؛بەشێک لەو یاریزانانە دەیانەویت گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەى دهۆک هەڵبوەشێننەوەو لە گواستنەوەى زستانە ڕوو لە یانەیەکى دیکە بکەن.