دینار بەرامبەر دۆلار دابەزى

کەناڵ85 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار بە نزمى ماوەتەوە.

  • بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار نزیکەى 19 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.

  • سەرەڕاى ڕێکارەکانى حکومەتى فیدراڵى بەهاى دینار بەرزنەبووەتەوە.


لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، کە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار نزمە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بە نزیکەى 169 هەزار دینارە.


بەهاى ئەمڕۆى دراوەکان:

  • 100 دۆلار بە 168 هەزار و 750 دینارە.

  • 100 یۆرۆ بە 189 هەزار دینارە.

  • 100 پاوەن بە 221 هه‌زار و 250 دینارە.

  • 100 لیره‌ی توركی به‌ 3 هه‌زار و 450 دینارە.

  • 100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 750 دینارە.

ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتى تشرینى یەکەمەوە حکومەتى عەلى زەیدی گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا کرد و بەهاى فەرمیى 100 دۆلارى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە

کەناڵ8

Wed Oct 21 2026

Loading related news...