
سەباح نوعمان دەڵێت، لێپێچینەوە لە قاچاخچییەکانی نەوت قەڵغانێک دەبێت بۆ هەر کەسێک یاری بە داهاتی گشتی بکات.
نوعمان: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پاڵپشتی لە ڕێکارەکانی حکومەت دەکات بۆ لێپێچینەوە لە قاچاخچییەکانی نەوت
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لێپێچینەوە لە تۆمەتبارانی بە قاچاخبردنی نەوت دەبێتە قەڵغانێک و وانەیەکە بۆ هەر کەسێک کە یاری بە داهاتی گشتی دەکات.
لەماوەکانی ڕابردوو ڕاپۆرت دراوە لەسەر بەهەدەردانی سامانی گشتی و بەقاچاخبردنی نەوت لە ناوچەی جەرفولسەخر کە لەڕێگەیەوە هێڵی ستراتیجیی گواستنەوەی نەوتی خاو لە بەسڕەوە دەچێتە پاڵاوگەی دۆرە و وێستگەی مسەییەب.
ئاگادارکردنەوە بۆ بەرپرسانی ئەمنی لەو پارێزگایانە دەرکراوە کە سەلمێندراوە کەمتەرخەم بوون لە پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخ بردنی نەوت و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
تێوەگلاوان لە بە قاچاخبردنەکە ڕەوانەی دادگا دەکرێن.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پاڵپشتی لە ڕێکارەکانی حکومەت دەکات و لێپێچینەوە لەو کەسانەی نەوتیان بە قاچاخبردووە. دەکرێت.
