لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى عێراق هەڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ کۆنتڕۆلکردنى نەخۆشی هەوکردنى پەردەى مێشک.
ماوەیەکە لە بەشێکى خوێندنگەکانى عێراق نەخۆشی هەوکردنى پەردەى مێشک بڵاوبوەتەوە.
ئەمەش وەزارەتەکانى تەندروستى و پەروەردەى کۆکردەوە و ژمارەیەک رێکار گیرایەبەر.
هەوکردنی پەردەى مێشک، جۆرێکە لە نەخۆشی و لە توشبونى ڤایرۆسییەوە درووستدەبێت، پسپۆرانی تەندروستی دەڵێن ئەگەر نەخۆشیەکە زوو دەستنیشانبکرێت و نەخۆش چارەسەر وەربگرێت، هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانی توشبوو درووستنابێت، بۆیە داواکارییان لە هاونیشتمانیان هەیە کە هەرنیشانەیەکى نەخۆشییەکە لە منداڵەکانیان بەدى کرا سەردانى نزیکترین بنکەکانى تەندروستى بکەن.
ئێستا نەخۆشییەکە لە بەشێکى ناوەندەکان بڵاوبوەتەوە.
وەزیری پەروەردەى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستانیش دەڵێت، ئەوان چاودێری بارودۆخەکە دەکەن.
لەگەڵ وەزارەتى تەندروستی هەماهەنگیان هەیە.
بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە لەناوەندەکانی خوێندن.
بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمساڵ تاوەکو ئێستا چوار هەزار و 358 تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمارکراوە، هاوکات هەرێمی کوردستانیش بەدەرنین لە بونى نەخۆشییەکە و سێ حاڵەت هەن، کە دۆخى تەندروستى هەرسێ توشبووەکە جێگیرە.
لە عێراق چوار هەزار کەس تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بوون و 15 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

