نوییۆرک تایمز: ئەمریکا خۆی بۆ هێرش بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات

پووختەى هەواڵەکە

  • نیویۆرک تایمز: لەوانەیە هێرشەکە ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی نیوەخول بکرێت

  • ڕۆژنامە ئەمریکییەکە لەمیانى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى نیوەخولى ئەمریکا ئەمەى بڵاوکردەوە.


ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، هەر هێرشێک بەندە بە ڕەزامەندیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا ترەمپ هیچ بڕیارێکی لەو بارەیەوە نەداوە.


زانیاریی هێرشەکە

  • ڕۆژنامەکە ئێوارەی ڕۆژى سێشەممە بەکات کوردستان و لە میانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نیوە خولی ئەمریکا ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە.

  • لە ڕۆژی 21ـی مانگی ڕابردووش ئاشکرایکرد، ئەمریکا و ئیسرائیل پلانیان بۆ هێرشی نوێ دوای دەنگدانەکە داڕشتووە.

  • ئەگەری هەیە ئامانجەکان بنکەکانی وزە، ئەتۆمی و مووشەکی لە خۆبگرن.

هەرچەندە ترەمپ لە 8ـی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاند، واشنتن پێش هەڵبژاردنی نیوە خول هێرش ناکاتە سەر ئێران، بەڵام ڕۆژی دووشەممە هێزەکانی ئەمریکا هێرشی سنوورداریان وەک بەرگری لەخۆکردن بۆ سەر دوورگەی قشم ئەنجامدا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز پێشتر و هەر ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل بە واشنتنی ڕاگەیاندووە، ئێران بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەبەرچاو دەگرێت، هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا ئەمە وەکو بەشێک لە فشاری ئیسرائیل دەبینن بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ.

شێوە عومەر

Tue Nov 03 2026

Loading related news...