
دیموکراتەکان داوای چاودێریی زیاتری ژیریی دەستکرد و پاراستنی بەکاربەران دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ سنووردارکردنی پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد ڕەتدەکاتەوە.
دیموکراتەکان ترەمپ بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ داڕشتنی سیاسەتەکانی تۆمەتبار دەکەن.
کۆمپانیا گەورەکانی ژیریی دەستکرد داوای چاودێری پەرەسەندنی خێرای تەکنەلۆجیاکە دەکەن.
ژیریی دەستکرد و پەرەسەندنە خێراکەی، تەکنەلۆجیاکەی لە خزمەتگوزارییەکی ڕۆژانەوە کردووەتە بابەتێکی سەرەکی و یەکلاکەرەوە لە ناوەندەکانی دەنگداندا لە ئەمریکا.
چاودێریی فیدراڵی ڕێنماییە ئیتیکییەکان و پاراستنی بەکاربەران بەهێزتر بکرێن.
داوای ستانداردی فیدراڵی دەکەن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی چەواشەکارانەی ژیریی دەستکرد.
پاراستنی کرێکاران لە لەدەستدانی کارەکانیان و سنووردارکردنی ئەو فشارەی کە ناوەندەکانی زانیاریی دەیکەنە سەر تۆڕەکانی خزمەتگوزاری.
سنووردارکردنی تەکنەلۆجیاکە ڕەتدەکاتەوە.
هێزێکی نوێی بەناوی "هێزی ژیریی دەستکرد" دامەزراندووە.
چاتبۆتێکی تایبەتی بۆ ڕایکردنی کاروباری هاوڵاتییان لە دامەزراوە حکومییەکان بڵاوکردووەتەوە.
ناوی تەکنەلۆجیاکەشی لە ژیریی دەستکردەوە بۆ ژیریی باڵا گۆڕیوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا:
گفتوگۆی زۆر لەبارەی ژیریی دەستکردەوە دەکرێت، لەمەوبەدوا بە فەرمی پێیدەڵێین ژیریی دەستکردی باڵا، ناوەکەی دەگۆڕم، لەبەر ئەوەی بەکارهێنانی وشەی دەستکرد وادەکات ساختە دەربکەوێت هەرچەندە ساختە نییە، لە ڕاستیدا سەرسوڕهێنەرە، بەڵام دەبێت وریا بین.
ناڕەزایەتی بەرفراوانی سەرتاسەری دژی خێرایی پەرەسەندنی ژیریی دەستکرد، فشارێکی بەهێزی خستووەتە سەر هەوڵەکانی ترەمپ بۆ دروستکردنی ناوەندەکانی زانیاری.
سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ پشتیوانێکی بەهێزی پڕۆژەکانی ژێرخانی تەکنەلۆجیایە، بەڵام دەنگدەران و بەربژێرانی هەردوولا، دژایەتیی پێداویستییە گەورەکانی ئەم ناوەندە ئەلیکترۆنییە زەبەلاحانە دەکەن لە بەکارهێنانی خاک و ئاو و کارەبا.
کارەکە گەیشتووە بە شوێنێک کە ئێستا گومان دەکرێت ژیریی دەستکرد دەستی لە داڕشتنی سیاسەتەکانی ترەمپدا هەبێت.
دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای لێکۆڵینەوە لە پەیوەندیی نێوان ترەمپ و چاتبۆتی گرۆکی ئیلۆن مەسک دەکەن.
دوای ئەوەی ڕاپۆرتێک ئاشکرای کرد، ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مەسک، بۆ بڕیاردانی سەربازیی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕاوێژی بەو چاتبۆتە کردووە.
توێژەران و دامەزرێنەرانی کۆمپانیاکانی ژیریی دەستکرد هۆشدارییان داوە لە ئەگەری پەرەسەندنی خێرای تەکنەلۆجیاکە، ئەگەر هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا مرۆڤ بباتە لێواری لەناوچوون.
کۆمپانیا ڕکابەرەکانی وەکو ئەنترۆپیک، ئۆپ ئەی ئای، خاوەنی چات جی پی تی، گوگڵی خاوەنی جێمنای، مایکرۆسۆفت و ئێکس ئەی ئای ئیلۆن مەسک، لە دیمەنێکی دەگمەندا هاوڕا بوون لەگەڵ دامەزرێنەری ئەنترۆپیک و داوایان کرد، پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد هێواش بکرێتەوە.
ئەگەر ژیریی دەستکرد ئاستی هۆشیاریی مرۆڤ تێپەڕێنێت، ئەوا ڕێگا کۆنەکانی کۆنترۆڵکردن چیدیکە کاریگەرییان نابێت، مەترسییە گەورەکە ئەو کاتە دەستپێدەکات، کە سیستمەکە بەردەوام خۆی پێش بخات و لەوانەیە بۆ پاراستنی خۆی، ڕێگری لە دەستێوەردانی مرۆڤ بکات.