
ترەمپ: پێویستمان بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نییە.
ترەمپ: ئێمە پارەکانی ئەوانمان لایە کە سەدان ملیار دۆلارە.
ڕۆژی پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند: "داوام لە جێگری سەرۆک ڤانس کردووە، تەواوی سەرنجی بخاتە سەر ئەو گەندەڵی و تاوانە گەورەیەی لە شار و ویلایەتەکانی ژێر دەسەڵاتی دیموکراتەکاندا لە سەرتاسەری ئەمریکادا ڕوودەدات".
پێویستمان بە ڕێککەوتن نییە لەگەڵ ئێران.
ئەو سەردەمە زۆر لەمێژە تێپەڕیوە.
ئێمە پارەکانی ئەوانمان لایە کە سەدان ملیار دۆلارە.
هەروەها گەرووەکەشیانمان لە ژێر دەستدایە.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ دوای ئەوە هاتن کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە، ڤانس تاوتوێی ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی ئێران دەکات.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردبوو، ترەمپ بە یاریدەدەر و هاوتاکانی ڕاگەیاندووە، کە کراوەیە بەرامبەر بەوەی ڤانس دەست بە گفتوگۆکان لەگەڵ تاران بکاتەوە و دەسەڵاتی دانوستانی پێداوە.
ئەم هەڵوێستەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە پارتی کۆماری لە هەڵبژاردنەکانی نیوە خولی ئەم مانگەدا، ڕووبەڕووی پاشەکشەیەکی بەرچاو بووەوە و دیموکراتەکان کۆنتڕۆڵی کۆنگرێسیان بەدەستهێنا.
ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە ململانێکان لەگەڵ ئێران، کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەمریکا، وەکو یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دوورکەوتنەوەی دەنگدەران لە کۆمارییەکان دەبینرێت و ڤانس خۆیشی یەکێک بوو لەو سەرکردە کۆمارییانەی کە جەنگی ئێرانی بە هۆکاری شکستی پارتەکەی لە قەڵەم دا.