چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان زەیدی و حیزبوڵا کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی
کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی

پووختەی هەواڵەکە

  • چوارچێوەى هەماهەنگى لەبارەى ناکۆکییەکانى زەیدى و حیزبوڵا کۆدەبێتەوە.

  • حیزبوڵای عێراقی رەتیدەکەنەوە چەک و ناوچەی جورفولسەخر ڕادەستبکەن.


سەرچاوەیەکى نزیک لە چوارچێوەى هەماهەنگى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئەم ئێوارەیە سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کۆدەبنەوە، پرسى سەرەکى کۆبوونەوەکەش ناکۆکییەکانى نێوان عەلى زەیدى سەرۆکوەزیران و کەتیبەکانى حیزبوڵایە.


ناکۆکییە سەربازیی و سیاسییەکانی عێراق

  • چوارچێوەى هەماهەنگى هەوڵدەدات چارەسەرێکى مامناوەند بۆ کێشەى جورفولسەخەر بدۆزێتەوە و ناکۆکییەکان نەگاتە بەکارهێنانى هێز.

  • عەلى زەیدى زەیدى چاوەڕێى دوا بڕیارى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگییە بۆ ڕازیکردنى حیزبوڵا بە کشانەوە لە ناوچەى جورفولسەخەر و کۆنترۆڵکردنى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

  • بەگوێرەى زانیارییەکان، هادى عامرى، ئەمیندارى ڕێکخراوى بەدر هەوڵى نێوەندگیریی لەنێوان هەردوولادا دەدات، تاوەکو کێشەکە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و نەگاتە بەکارهێنانى هێز لە دژى یەکدى.

  • ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، دواى کۆبوونەوەکەى نێوان عەلى زەیدى سەرۆکوەزیران لەگەڵ دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى دۆخەکە ئاڵۆزبووە، بەو پێیەى والێکدراوەتەوە، سەرۆکوەزیران ڕێگەپێدانى یاسایی وەرگرتووە بۆ کۆنترۆڵکردنى جورفولسەخەر.

  • سەرکردەکانى شیعە ترسیان هەیە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت، بەو پێیەى پشوودرێژى زەیدى کۆتایی هاتووە و سەرکردەکانى حیزبوڵاش بەردەوامن لە هەڵمەتى میدیایی لە دژى زەیدى.

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست کەناڵ8 کەوتوون، زەیدى نیگەران بووە لەوەى، حیزبوڵا، هاوشێوەى حکومەتەکانى ڕابردوو، وا سەیرى حکومەتەکەى بکەن کە ناتوانێت هیچ ڕێگایەک بەرامبەر ئەوان بگرێتەبەر.

هەژموونی ئێران و ئەمریکا

جگەلەوەش زەیدى هەوڵى نەداوە لە ڕێگەى ئێرانەوە کێشەکە چارەسەر بکات، ئێرانیش کاریگەریی لەسەر نییە، زیاتر پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمریکا و ڕۆژئاوا هەیە.

هەروەها سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن حیزبولڵا هەوڵى رێککەوتنى داوە بۆئەوەى هێزەکانى حکومەت نەیەنە ناو جورفولسەخەر، بەڵام ئەم پێشنیازە لەلایەن عەلى زەیدى ڕەتکراوەتەوە.

هەروەها کەتیبەکانى حیزبوڵا، نیگەرانن لە چوونى لە ناکاوى لیژنەى لێکۆڵینەوە بۆ جورفولسەخەر و دەڵێن دەبوایە پێشتر ئەوان و ڕاى گشتى ئاگادارکرابانەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

حیزبوڵای عێراق: پابەندی بڕیاری ڕادەستکردنی چەک نابین

Loading related news...