لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ دۆسیەی قاچاخچێتی نەوت دێتە کەرکووک و هەرێمی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە

  • لیژنەیەکى باڵا بۆ بەدواداچوونى دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت سەردانى کەرکووکی کرد .

  • لیژنەی باڵا بۆ بەدواداچوونى بەقاچاخبردنى نەوت سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات.

  • لیژنەى پەرلەمانیى تایبەت بە دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لەگەڵ وەزیرانى بەرگرى و ناوخۆ کۆدەبێتەوە.


بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، شەوى ڕابردوو لیژنەیەکى باڵاى ئەمنى لە نووسینگەى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق، سەردانى کەرکووکى کردووە و لە بارەگاى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان کۆبووەتەوە، بڕیاریشە لیژنەکە سەردانى گەرمیان و سلێمانى بکات و سبەیش بچێتە هەولێر.


قاچاخچییەکانی نەوت لە تارگێتی زەیدیدا

  • بە فەرمانى عەلى زەیدى، فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنى نەوت لە کەرکووک و هەرێمى کوردستان پێکهێنراوە.

  • لیژنەکە دواى بەدواداچوونى مەیدانى و بەسەرکردنەوەى شارەکانى کەرکووک و سلێمانى و هەولێر، ڕاپۆرتێک بۆ فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان بەرز دەکاتەوە.

  • جگە لە حکومەت، ئەنجوومەنى نوێنەرانیش بە فەرمانى پەرلەمانیى ژمارە 198 لیژنەیەکى کاتیی بۆ لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنى نەوت پێکهێناوە.

  • دوێنێ یەکشەممە لیژنەکە لەگەڵ وەزیرى نەوت و بەڕێوەبەرانى پەیوەندیدار بە دۆسیەى نەوت کۆبووەوە.

  • ئەمڕۆش لیژنەکە لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکانى کەرکووک و فەرماندە ئەمنییەکانى هەردوو وەزارەتى بەرگری و ناوخۆ کۆدەبێتەوە.

بڕیاریشە کاتژمێر حەوتى ئێوارە، لەگەڵ وەزیرانى بەرگرى و ناوخۆ و بەڕێوەبەرى نووسینگەى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان کۆببێتەوە.

هەموو ئەمانەش لەدوای گرژییەکانی ناوچەی جورفولسەخرەوە دێت بە ئاشکرابوونی بە قاچاخبردنی نەوت لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە و هەوڵەکانی حکومەتى عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە بە تەواوی.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

Loading related news...