گاردیان وردەکاریی پشتیوانییە سەربازییەکانی ڕووسیای بۆ ئێران خستەڕوو

ئاڵای ئێران و ڕووسیا
ئاڵای ئێران و ڕووسیا

پووختەی هەواڵەکە

  • بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی لە کەرتی پیشەسازی سەربازیی ڕووسیاوە ، هاوکارییەکانی مۆسکۆیان بۆ تاران ئاشکراکرد.

  • مۆسکۆ 90 سەکۆی هەڵدانی مووشەکی پێشکەوتووی بە ئێران داوە، کە دەتوانرێت لەسەر هێلیکۆپتەرەوە مووشەک هەڵبدەن.


ڕۆژنامەی بەریتانی گاردیان بڵاویکردەوە، بەڵگەنامەکان دەست کۆمپانیای هەواڵگریی تایبەتی ئۆکرانی دالاس ئەنالیتیکس کەوتوون و لەگەڵ ڕۆژنامە بەریتانییەکە هاوبەشییان پێکراوە، کە تیایدا وردەکاریی پلانی فرۆشتنی سەکۆی مووشەکیی ڕێنماییکراوی جۆری LMUR خراوەتەڕوو، کە ڕووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا و لە ساڵی 2022ـەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاری دەهێنێت.


بەگوێرەی بەڵگەنامەکان:

  • خشتەی بەرهەمهێنانەکە لە مانگی ئایاری 2024 و لەلایەن کۆمپانیای 'ڤیمپێل'ـەوە ئامادەکراوە، کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە درووستکردنی مووشەک و سەکۆ مووشەکییەکان.

  • داواکارییەکە 90 سەکۆی مووشەکی لەخۆدەگرێت.

  • بەرواری گەیاندنیان دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی 2024 و سەرەتای کانوونی دووەمی 2025.

  • لە کاتێکدا لە بەڵگەنامەکاندا ئەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئایا ئەو سەکۆ مووشەکییانە گەیەنراون بە ئێران یان نا.

  • بەڵام تیایدا باس لە گەیشتنی شەش فڕۆکەی جۆری یاک-130 دەکەن، کە گوایە ساڵی 2023 گەیەنراون بە ئێران.

ئەم زانیاریانە لە کاتێکدان کە واشنتن سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی هەنگاوەکانی داهاتوویەتی لەگەڵ ئێران، دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

پزیشكیان و پوتن لە مۆسکۆ کۆبوونەوە

Loading related news...