
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی و قاچاخچییەکان ئەنجامدا.
لە باکووری کوردستان و تورکیا 63 قاچاخچی دەستگیرکران.
لە باکووری کوردستان و تورکیا دوو هەزار و 116 کۆچبەر دەستگیرکران.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە 34 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا، هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی، قاچاخچی و ئەو کەسانە ئەنجامدراوە، کە کۆچبەران دەپەڕێننەوە بۆ دەرەوەی تورکیا.
لە ئۆپراسیۆنەکەدا 81 قاچاخچی و دوو هەزار و 116 کۆچبەر دەستگیرکراون.
لە کۆی قاچاخچییە دەستگیرکراوەکان، 63 کەسیان خراونەتە زیندان و 18 کەسیان بە مەرج ئازادکراون.
تەواوی کۆچبەران بەمەبەستی ڕەوانەکردنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان، ڕادەستی فەرمانگەی کۆچبەران کراون.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی ڕابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیا، 152 هەزار و 331 کۆچبەر و 10 هەزار و 883 قاچاخچی دەستگیرکراون.

