ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر ئەنجامدا

دۆناڵد ترەمپ و میری قەتەر لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستی بازرگانی هاوبەشدا فۆتۆ: AP
دۆناڵد ترەمپ و میری قەتەر لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستی بازرگانی هاوبەشدا فۆتۆ: AP

پووختەی هەواڵەکە

  • دۆناڵد ترەمپ و میری قەتەر بە تەلەفۆن پێکەوە قسەیان کرد.

  • ترەمپ و تەمیم بن حەمەد هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان تاوتوێکرد.


ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران.


ڕاگەیێنراوێکی دیوانی میری قەتەر:

  • شێخ تەمیم پەیوەندییەکەی لەلایەن ترەمپەوە پێگەیشتووە.

  • تێیدا هەردوولا تاوتوێی "هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان کردووە بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.

  • ئێستا قەتەر وەکو نێوەندگیر لە نێوان ئێران و ئەمریکا کاردەکات.

  • میری قەتەر جەختی لە گرنگیی بەردەوامیدان بە دیالۆگ و پەنابردن بۆ ڕێگەچارە دیپلۆماسییەکان کردووەتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان و ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکان.

مەترسییەکانی هەڵگیرسانی جەنگ

ئەم ئاڵوگۆڕە ئاستبەرزە نوێترین هەنگاو بوو لە زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنیی دیپلۆماسیی چڕ، کە تێیدا وەزیری دەرەوەی ئێران قسەی لەگەڵ هاوتاکانى لە وڵاتانی کەنداو کردووە.سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەوەی ڕەنگە ترەمپ دەست بە هێرشەکان بکاتەوە، سەرباری زیانە گەورەکانی لە هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکادا بەر خۆی و حیزبەکەى کەوتووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ: ڕێگەنادەین ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى

شێوە عومەر

Fri Nov 06 2026

Loading related news...