وردەکاریی پێشنیازەکەی قەتەڕ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ئاشکراکرا

پووختەی هەواڵەکە

  • ئەمریکا گەمارۆی سەر ئێران لادەبات و پارە بلۆککراوەکانی ئازاد دەکات.

  • ئێران ڕێگەدەدات پشکنەران سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بکەن.

  • ئێران لە دوو ڕۆژدا گەرووی هوورمز دەکاتەوە.


پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی، وردەکاریی ئەو پێشنیازەی قەتەڕی ئاشکراکردووە، کە پێویستە لەماوەی دوو ڕۆژدا ئەمریکا و ئێران کاری لەسەر بکەن و دواتر هەنگاو بەرەو دانوستانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بنێن.


بەگوێرەى پێشنیازەکە:

  • لەماوەی دوو ڕۆژدا ئەمریکا گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵدەگرێت.

  • پارە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد دەکات.

  • لە بەرامبەریشدا تاران لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا گەرووی هوورمز دەکاتەوە.

  • جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانە، سەرەتایەک دەبێت بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ئەتۆمی.

چەند سەرچاوەیەکی هەرێمایەتی بە ئەکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، قەتەڕ گفتوگۆکانى لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و کۆشکی سپی لەسەر ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە بەردەوامە، ئامانجی بونیادنانی متمانەیە لەنێوان واشنتن و تاران و ئامادەکردنی بارودۆخی گونجاوە بۆ دانوستانی فراوانتر.

وردەکاری پێشنیازەکەی قەتەڕ بەمشێوەیەیە:

  • ڕۆژی یەکەم ئەمریکا گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵدەگرێت و بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی ئازاد دەکات،.

  • لە بەرامبەردا تاران بە فەرمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بانگێشت دەکات بۆ سەردانیکردنی دامەرزاوە ئەتۆمییە بۆردوومان کراوەکانی، ئەوەش پاڵپشت بە ڕێککەوتنی قاهیرە کە ساڵی ڕابردوو واژۆکراوە.

  • لە ڕۆژی دووەمدا بەگوێرەى پێشنیازەکەى قەتەڕ، ئێران گەرووی هوورمز دەکاتەوە.

  • دواتر دانوستانەکان لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی لەنێوان واشنتن و تاران دەستپێدەکات.

  • کە زیاتر تیشک دەخاتەسەر یۆرانیۆمی بەرزپیتێنراوی کۆگاکراوی ئێران.

تاوەکو ئێستا نە ئەمریکا و نە ئێران هیچیان لەسەر ئەوپێشنیازە بە ئاشکرا بڵاونەکردووەتەوە و بەوەى ڕازین یان نا.

قەتەریش وەک نێوەندگیرى گفتوگۆکانیان لەوبارەیەوە بەردەوامە، ئەگەرچى تاران بەردەوام جەخت لە پێشنیازە حەوت خاڵییەکەى دەکاتەوە، بەڵام ئامادەیی دەربڕیووە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ماوەیەی پێویستە بۆ جێبەجێکردنی هەر ڕێککەوتنێک.

مەرجەکانی ئێران

مەرجە سەرەکییەکانی ئێران بریتین لە لابردنی گەمارۆی دەریایی، ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی و قەرەبووکردنەوەی جەنگ، لەبەرامبەریشدا ئەمریکا داوا دەکات لەسەرەتاوە گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی بکرێت و ڕێگە بە پشکنەرانی نێودەوڵەتی بدرێت سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکەن و گفتوگۆ لەسەر چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێنراو بکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

نیویۆرک تایمز: پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئێران و واشنتن بەدەستهاتووە

ئارام یوسف

Fri Nov 06 2026

Loading related news...