پاککردنەوە دەستیپێکردووە؛ هاونیشتمانییەک: داوای هاوکاریم لە شارەوانى کرد گوتیان سێ ڕۆژی دیکە

پاککردنەوە دەستیپێکردووە؛ هاونیشتمانییەک: داوای هاوکاریم لە شارەوانى کرد گوتیان سێ ڕۆژی دیکە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • پاککردنەوەى گەڕەک و ماڵان لەلایەن تیمەکان و هاونیشتمانییانەوە دەستپێکردووە.

  • لە هەندێک گەڕەک تیمە حکومییەکان نەگەیشتوون و هاونیشتمانییان خۆیان ئەو کارە دەکەن.

  • لافاوەکە زیانى بە سەدان ماڵ گەیاندووە و ماڵ هەیە هیچى بۆ دەرنەچووە.


لە ژمارەیەک گەڕەکى نزیک لە شەقامی 120 مەتری، لافاو چووەتە ماڵانەوە پەیامنێرى کەناڵ8 قسەى لەگەڵ ژمارەیەک هاونیشتمانی کرد کە زیانى زۆریان بەرکەوتووە و خەریکى پاککردنەوەى ماڵەکانیان بوون، یەکێکیان گوتى داواى هاوکارى کردووە گوتوویانە سێ ڕۆژى دیکە.


هاونیشتمانییەک:

  • ڕێڕەوى ئاوەکە لە کۆڕنیشەکەوە بۆ بەردەم ماڵەکانمان گۆڕدراوە.

  • کەس نەهاتووە بە دەممانەوە و داواى هاوکاریم لە شارەوانى کرد گوتیان دواى دێینەوە.

هاونیشتمانییەک: قاتى یەکەمى هەموو ماڵەکان لەناوچوون.

ڕۆژى 7ـى تشرینى دووەم، لافاو شارى هەولێرى گرتەوە و بەهۆیەوە دوو هاونیشتمانیى گیانیان لەدەستدا، سەدان ماڵ و ئۆتۆمبێل، دوکان و بازاڕ و شوێنى گشتیى زیانیان بەرکەوت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

هەڤاڵ ئەبوبەکر: تاوەکو ئێستا لە هەولێرەوە داواى هاوکاریمان لێنەکراوە

پردى سەیداوە بووە بە ڕەمزى لافاو؛ کۆڕنیشەکە کاسبکارانى ماڵوێران کرد

Loading related news...