دیداری کوردناسی؛ هەوڵێک بۆ پاراستنی ئەدەب، زمان و کولتووری کوردی

دیداری کوردناسی؛ هەوڵێک بۆ پاراستنی ئەدەب، زمان و کولتووری کوردی

00:00/00:00

پووختەی بابەت:

  • دووەم دیداری کوردناسی لە زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ڕێکەوتی 12ی تشرینی دووەم دەستیپێکرد

  • ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت

  • تایبەتە بە پێشکەشکردنی توێژینەوە لەبارەی ناسنامە و کولتووری کوردی

  • چەندین کەسایەتیی ناوخۆیی و بیانی لەم دیدارەدا بەشدارن

ئەدەب، زمان و کولتوور، سێ پایەی گرنگن لە چوارچێوەی بابەت و مژارەکانی ئەم دیدارە، کە تیایدا، لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر ئەم بابەتانە پێشکەش دەکرێت:

  • ئەدەبی کوردی

  • زمان و ناسنامەی کورد

  • کولتووری کوردەواری

  • کەلەپووری کورد


کوردناسی، وەکو بوارێکی فرەزانستی، تەنیا لە مێژوو و ئەدەبی کوردیدا ناوەستێتەوە، بەڵکو زمان، مرۆڤناسی، کۆمەڵناسی، سیاسەت، هونەر و ئەرشیفیش دەگرێتەوە؛ تاوەکو لە ڕێگەی توێژینەوەی زانستییەوە، ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیان و ناسنامەی کورد بناسرێن.


ئامانجەکانی دیدار:

  • پاراستنی میراتی نەتەوەیی

  • گەیاندنی کەلەپوور بە نەوەکانی داهاتوو

  • فراوانکردنی بوارەکانی توێژینەوە لەبارەی ناسنامەی کورد

ئەو بابەتانەی دەخرێنە بەرباس:

  • ئەدەبی کوردی

  • بەڵگەنامە مێژووییەکان

  • فۆتۆی کۆن

  • سینەما و هونەری کوردی

حەسەن فەلاح

Thu Nov 12 2026

Loading related news...