
پووختەی هەواڵ:
ستەیسی کیچ لە دیارترین ئەکتەرانی ئەمریکا بوو
زیاتر لە زنجیرەی پریزن برەیک ناوبانگی هەبوو
لە زنجیرەکەدا بەڕێوەبەری زیندانی فۆکس ڕیڤەر بوو
لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

بە گوتەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاری ماگدالینکا لە پۆڵەندا، کیچ بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کردووە، کە ماوەیەکی زۆرە بەدەستیەوە ناڵاندوویەتی.
لە دیارترین ئەو بەرهەمانەی کیچ تیایاندا بەشدار بووە:
Prison Break
Mickey Spillane's Mike Hammer
Fat City
The Long Riders
American History X
The Bourne Legacy
لە ناوخۆی ئەمریکا، بە ئەکتەری شانۆییەکانی شکسپیر ناسراوە، ڕۆڵی هاملێت و ڕیچاردی سێیەمی گێڕاوە.

