پووختەی هەواڵ:
کارەکانی نۆژەنکردنەوەی مەزاری پیرەمێرد تەواو بوون
دامەزراوەی ڤیم تەواوی ئەرکی نۆژەنکردنەوەکەی لەئەستۆ گرت
ئامانج لەم نۆژەنکردنەوەیە بەخشینی جوانی و پاراستنی مێژوو بوو
لەماوەی پێشوودا بەهۆی ڕووداوی سروشتی، مەزارەکە بەشێکی تێکچوو
پلانی نۆژەنکردنەوەکە نەورۆزی ئەمساڵ ڕاگەیێنرا و بەنزیکەی نۆ مانگی خایەند.
دامەزراوەی ڤیم ئاماژەیان بەوە داوە:
پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی مەزاری پیرەمێرد، هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیندووڕاگرتنی هێما و سیمبولەکانی کوردستان.
مەزارەکە بەهۆی گاریگەرییە سروشتییەکانەوە تێکچووبوو، پێویستی بە دیمەنێکی شایستەتر بوو
بە پشتبەستن بە ڕاوێژی شارەزایان، دیزاینێکی سەردەمییانەی بۆ کراوە
هاوسەنگییەکی جوانی هەیە لەنێوان نوێگەری و پاراستنی مێژووی شوێنەکە
چی کراوە؟
گومبەزێکی نوێ جێگیرکراوە
گۆڕەکە بەتەواوەتی نۆژەنکراوەتەوە
پلیکانە و شوێنی دانیشتنی بۆ زیادکراوە
دەوروبەری مەزارەکە بە گوڵ و دار سەوزکراوە
ئاڵای کوردستان جێگیر کراوە
