
دادگاى لێکۆڵینەوەى ڕەسافە گەڕاندنەوەى بڕى 51 ملیار دینارى عێراقى بۆ بەرژەوەندیی بانکی ڕافیدەین، ڕاگەیاند.
دادگاى لێکۆڵینەوەى ڕەسافە ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، دادگاکە کە تایبەتمەندە بە دۆسیەى دەستپاکی و سپیکردنەوەى پارە، بڕى 51 ملیار دینارى عێراقى لە بەرژەوەندیی بانکى ڕافیدەین، گەڕاندووەتەوە.
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى دادگا بۆ پارێزگاریکردن لە سامانى گشتى و ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى، ئەو بڕە پارەیەى گەڕاندەوە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ئەنجامى ئەو ڕێکارە دادوەریی و لێکۆڵینەوە وردانەى دادگاى ناوبراو ئەنجامیداون، بووە هۆى گەڕاندنەوەى ئەو پارە زۆرە.
دەستەی دەستپاکی ساختەکاریی لە 120 مامەڵەی دابەشکردنی زەویدا ئاشکراکرد
عێراق لەسەر 4 ئاست پارە بەقاچاخبراوەکان دەگەڕێنێتەوە
عەلا جبووری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبا بە تاوانی گەندەڵی بە 7 ساڵ زیندانی سزا درا
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی 20 ملیار دیناری گەندەڵی دەگەڕێنێتەوە





