
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای یەکلاییکردنەوەی سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان دەکات.
چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبوونی خۆی بە دوایین وادەی کۆکردنەوەی چەک دووپاتکردەوە.
جارێکى دیکە پشتیوانى بۆ کابینەکەى عەلى زەیدى دووپاتدەکاتەوە.
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە نووسینگەی تایبەتیی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبوونەوە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەبوو.
گفتوگۆ لەسەر پرسە سیاسی، پەرلەمانی، خزمەتگوزاری و بابەتە هەرێمایەتییەکان کرا.
گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی سەرۆکایەتی و ئەندامانی لیژنەکانی پەرلەمان کرا.
جەخت لە یەکلاییکردنەوەی شایستەکان دەکەینەوە بەگوێرەى لێهاتوویی و هاوسەنگی و هاوبەشیی نیشتمانی.
لیژنەیەکی باڵا بۆ دیاریکردن و لێکۆڵینەوە و بەداوادچوون بۆ سەرجەم ئەو یاسایانەی لە دەستووردا هاتوون و پەکخراون پێکدەهێنرێت.
ئەو یاسایانە کارەکانی پڕۆگرامی حکومەتیان لەسەر وەستاوە.
جەخت لە پاڵپشتیکردنی حکومەت لەگەڵ پابەندبوون بە پڕۆگرامی کابینەکە دەکەینەوە.
یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بووە لەبارەی سیاسەتیی دارایی و باشترکردنی دۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەکان و ڕێکخستنی جووڵەی بازاڕ، جەخت لە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدان و چارەسەرکردنی هەژاری و بێکاری کراوەتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی، پابەندبوونی خۆی کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت لە دوایین وادەى خۆیدا کە 30ـی حوزەیرانی 2027ـــە دووپاتکردووەتەوە.
هومام حەموودى: حکومەت کار بۆ کۆتایهێنان بە بوونى سەربازى پەکەکە و تورکیا و ناتۆ دەکات
سەرۆککۆمار مەرسوومی دەستبەکاربوونی بۆ سێ جێگرەکەی زەیدی و 11 وەزیری نوێ دەرکرد