
جۆناسان پاوڵ زنجیرەیەک کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى عێراق کرد.
زۆرێک هاتنى پاوڵ بۆ عێراق دەبەستنەوە بە پڕۆسەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت.
پاوڵ ئەزموونێکى دەوڵەمەندى لە گفتوگۆکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان هەیە.
پاوڵ ئەزموونى گفتوگۆکانى لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لە کتێبێکدا چاپ کردووە.
لە ناوەڕاستى ئەم مانگەوە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیی بەریتانیا گەشتێکى بۆ عێراق دەستپێکردووە و لەگەڵ سەرکردە باڵاکان کۆبووەتەوە، زۆرێک هاتنەکەى دەبەستنەوە بە پڕۆسەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت بە تایبەت کە پاوڵ لەو بوارەدا ئەزموونێکى دەوڵەمەندى هەیە.
لەگەڵ عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیران، قاسم عەبودى، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى کۆبووەتەوە.
پشتیوانیی تەواوی وڵاتەکەى بۆ بەرنامەی حکومەتی عێراق دەربڕی، کە لە پێشینەى کارەکانیدا کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتە.
لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى، نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى کۆبووەتەوە.
پاشخانێکى درێژخایەنى لە دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان هەیە.
نووسەرى کتێبى "دیالۆگ لەگەڵ تیرۆر"ـە لە ساڵى 2014.
ئەزموونەکانى خۆى لە گفتوگۆکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانى دەرەوەى دەوڵەت لە نموونەى سوپاى کۆمارى ئیرلەندا لە نەوەتەکانى سەدەى ڕابردوو، تیادا کۆکردووەتەوە.
بە داڕێژەرى ڕێککەوتننامەی "هەینیی مەزن" لە باکووری ئیرلەندا دەناسرێت.
ڕێککەوتننامەیەکی ئاشتیی مێژوویی بوو کە لە 10ـى نیسانى 1998 واژۆ کرا بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ و توندوتیژییە خوێناوییەکانی ئیرلەندای باکوور کە ماوەى 30 ساڵى خایاند.
ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز لە مانگى ئەیلوولى 2025ـدا ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کاتەى محەممەد جۆلانى "ئەحمەد شەرع" سەرۆکى دەستەى تەحریرى شام بووە داواى لە توێژەر و پسپۆڕانی چارەسەرکردنی ململانێکان کردبوو سەردانی بکەن، بە مەبەستی پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕۆژئاوا و گۆڕینی هەڵوێستەکان بەرامبەر گرووپەکەی.
ڕۆژنامەکە دەڵێت: جۆناسان پاوڵ، وەک سەرۆکى ڕێکخراوى "ئینتەرمیدییەت" لەگەڵ محەممەد جۆلانى "ئەحمەد شەرع" کۆبووەتەوە و هەر ئەویش سەردانی ڕۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریای بۆ ناو وڵاتەکە لە ساڵی 2023ـدا ڕێکخستووە و لە ڕۆژى 5ـى ئایارى 2025ـدا خودى فۆرد ئەو بابەتەى پشتڕاست کردەوە.
ڕاوێژ و پاڵپشتى سیاسی بۆ بەرنامەی حکومەتی عێراق دەبێت.
لەو کەسانەیە کە پشتیوانی لە گفتوگۆ دەکات لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە و ململانێکان.
جۆناسان پاوڵ سەرەتای ژیانی پیشەیی خۆی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا دەستپێکردووە.
لە دامەزراوەی بی بی سی و تەلەڤزیۆنی گرانادا کاری کردووە.
پاشان لە ساڵی 1979ـدا پەیوەندیی بە کەرتى دیپلۆماسی بەریتانیاوە کردووە.
لەو بوارەدا مایەوە تاوەکو بووە گەورە ڕاوێژکاری تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا.
لە دانوستاندنەکانی ئێرلەندای باکوور لەنێوان ساڵانی 1997 بۆ 2007 سەرۆکایەتیى تیمى بەریتانیاى کرد.
دانوستاندنەکە بە ڕێککەوتننامەی "هەینیی مەزن" کۆتاییهات.
لە ساڵی 2011ـدا ڕێکخراوی "ئینتەرمیدییت"ـی بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان دامەزراند.
لە ڕۆژى 8ـى تشرینى دووەمى 2024ـەوە وەک ڕاویژکارى ئاسایشى نیشتمانى بەریتانیا دەستنیشان کرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کۆبوونەوە


