هومام حەموودى: حکومەت کار بۆ کۆتایهێنان بە بوونى سەربازى پەکەکە و تورکیا و ناتۆ دەکات

هومام حەمودى، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى عێراق
هومام حەمودى، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى عێراق

پووختەی هەواڵەکە

  • سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دەڵێت ڕێککەوتن هەیە بۆ چوونەدەرەوەى ئەندامانى پارتى کرێکارانى کوردستان و کارکردن بۆ چەکداماڵینى گرووپەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران.

  • هومام حەموودى: حکومەت کار بۆ کۆتایهێنان بە بوونى سەربازى تورکیا و ناتۆ دەکات

  • هومام حەموودى دەشڵێت، ئەو ڕێککەوتنەى لەگەڵ گرووپەکان کراوە بە سێ قۆناغ جێبەجێدەکرێت.


هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دەڵێت، سیستمى سیاسى دەستووریی پشت بە دەبەستێت بە حاکمیەتى گەل و بڕیارەکانى، جەختیشیکردەوە، لە گرنگى پاراستنى و ڕێگەنەدان بە دەستوەردانى دەرەکى، ڕاشیگەیاند، دەڵێت، حکومەت کار بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی بیانی لە عێراق دەکات، لەنێویاندا هێزەکانی تورکیا و سەربازانی ناتۆ.


سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق:

  • ڕێککەوتن هەیە بۆ چوونەدەرەوەى پارتی کرێکارانی کوردستان لە خاكی عێراق.

  • ڕێککەوتن هەی بۆ چەکداماڵینی هێزە کوردیییەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران لە هەرێمى کوردستان.

  • لێکتێگەیشتن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان نەخشە ڕێگەى چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکانە.

  • ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو گرووپانە لە سێ قۆناغ پێکدێت، کە هەر قۆناغێک سێ مانگ دەخایەنێت.

  • سەرەتا بە قۆناغی ڕاگرتنی دەستدرێژی و پیشاندانی نیەتپاکی دەستپێدەکات.

  • هەندێك لایەن هەوڵدەدەن ئەو لێکتێگەیشتنانە تێکبدەن کە لەبارەى ڕێکخستنی چەک كراوە.

  • پێویستیمان بە هۆشیاری و وریایی هەیە بۆ پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی سیستمی سیاسی.

  • سەبارەت بە دۆخی ئابوریش هومام حەموودى باسى لەوەکرد، جوڵەی ئابووری پەیوەستە بە پێدانی مووچە و سەقامگیریی بەردەوامی مووچە.

  • عەلى زەیدى سەرۆکوەزیران لەبەردەم تاقیکردنەوەدایە بۆ پاراستنی بەهاى فەرمی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

مالیکی: کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت بەردەوامە

Loading related news...