
دادگایی موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم بۆ 29ـی مانگ دواخرا.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: محەممەد سەیهود بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: دانیشتنەکە بۆ 10 ڕۆژی دیکە دواخرا.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی2026 دیاریکردبوو، وەک یەکەم دانیشتنی دادگا بۆ تۆمەتبار موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، بە ئامادەیی عەدنان جومەیلی و ژمارەیەک کەسی دیکە بەڕێوەبچێت بەڵام دانیشتنەکە بۆ 29ـی ئەم مانگە واتە 10 ڕۆژی دیکە دواخرا.
هۆکاری دانیشتنەکە پێداچوونەوە بووە بەوپێیەی سێ لە شایەتحاڵەکان ڕەتیانکردوەتەوە پەیوەندییان هەبێت بە موسەننا سەمارائییەوە.
سامەرائی بە گوێرەی حوکمى ماددەکانی 319 لە یاسای سزادان ژمارە 111ـی ساڵی 1969 هەموارکراو ڕاگیراوە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ بە ئامادەیی پێنج شایەتحاڵی دیکە کە یەکێکیان عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق، دادگایی بکرێت.
ئەمڕۆ دادگا بڕیاریداوە محەممەد سەیهود پەرلەمانتاری پێشوو بە سێ ساڵ زیندانی سزا بدرێت.
بەهۆی وەرگرتنی بەرژەوەندی لە دۆسییەکەی عەدنان جومەیلی.
سەیهود لە ڕۆژی 28ـی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتاری دیکە لەلایەن هێزێکى تایبەتى ئەمنى دەستگیر کران.