
مەرسوومى کۆمارى بۆ دەستبەکاربوونى سێ جێگرەکەى عەلى زەیدى دەرکرا.
مەرسوومى کۆمارى بۆ دەستبەکاربوونى 11 وەزیرى کابینەکەى زەیدى دەرکرا.
مەرسوومەکان بە واژۆى نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق دەرکراوە.
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق مەرسومێکی کۆماری دەرکردووە بۆ دەستبەکاربوونی11 وەزیر و سێ جێگرەکەی سەرۆکوەزیران ئەوەش بەگوێرەی 76ـی دەستوور و لەسەر ڕەزامەندی ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی ڕەها بۆ پێدانی متمانە بە وەزیر و جێگرانی سەرۆکوەزیران.
سەرۆکوەزیرانی عێراق مەرسوومە کۆمارییەکە جێبەجێبکات.
مەرسوومەکە لە ڕۆژی سوێندخواردنی یاساییەوە لەلایەن سێ جێگرەکە و11 وەزیرەکە لە 15ـی تشرینی یەکەم جێبەجێ بکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوبکرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕۆژی 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، بە ئامادەبوونى زیاتر لە 268 پەرلەمانتار، کابینە وەزارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵبژاردن سێ جێگرەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق تەواوکرا جگە لە پۆستی وەزیرى کۆچ و کۆچبەران و بەربژێرى پارتى بۆ جێگرى چوارەمی سەرۆکوەزیرانى عێراق.
لە دانیشتنەکەدا، هەریەک لە موحسین مەندەلاوى و لەیس خەزعەلى و محەمەد تەمیم دەنگیان پێدرا بۆ پۆستى جێگرانى سەرۆکوەزیران.
ڕیباز حەملان دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە.
یاسر مالیکى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى ناوخۆ.
نایف شەممەرى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى بەرگرى.
سەفا کینانى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى وەرزش و لاوان.
قوتەیبە غازى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى پلاندانان.
حەیدەر بەها دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
یاسین عیساوى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى ڕۆشنبیری.
محەمەد موسەوى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى.
محەمەد دەڕاجى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى ئابووری ژمارەکان.
عەلى عەبدولهادى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى گەشتوگوزار
محەمەد سەمعان دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى دەوڵەت.