چیرۆک، گرفت و چارەسەرەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان

توندوتیژی دژی ژنان، سنووری لێدانی بەرجەستە دەبڕێت و خۆی لە چەندین شێوەی جیاوازدا دەبینێتەوە، لەوانە:

  • قۆستنەوەی پەیوەندییەکان

  • لێدان لە کەسایەتی

  • بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان

  • ڕێگریکردن لە دەربڕینی هەست و بۆچوونەکان

  • دژایەتیکردن لە ئاستی کۆمەڵگەکانی ئینتەرنێت

  • زیندووکردنەوەی ئەو نەریتانەی دژە دژنن

  • جەختنەکردنەوە لە مافی ژن لە چوارچێوەی بونیادی سیستمی دامەزراوەکان


ڕەنگی پرتەقاڵی، ڕەنگ و سیمبولی جیهانییە بۆ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان.

پرتەقاڵی ئاماژەیە بۆ:

  • هیوا

  • ئومێد

  • داهاتووی ئازاد

  • سەرنج و کۆکردنەوەی دەنگ

  • هۆشیاری

بەگوێرەی نوێترین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهان WHO:

  • یەک لەسەر سێی خانمانی جیهان لەماوەی ژیانیاندا دووچاری توندوتیژی جەستەیی یان سێکسی دەبنەوە.

  • بەنزیکەی یەک ملیار خانم دووچاری توندوتیژی سێکسی دەبنەوە لەماوەی ژیانیاندا.

  • ڕۆژانە بەنزیکەی 150 خانم لە جیهاندا توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت.


ڕاستییەکی دزێو و سەمەرە: لە سەدەی 14ی زایینی لە فەڕەنسا، بەگوێرەی بیروباوەڕە تەندروستی و یاساییەکان، گەر خانمێک بە دەستدرێژیی سێکسی سکپڕ بووبێت، ئەوا دۆسیەکەی بە دەستدرێژیی هەژمار نەدەکرا، بەو هۆکارەی باوەڕ وابوو، خانمێک ناتوانێت سکپڕ ببێت و منداڵی ببێت، گەر چێژی لە پڕۆسەکە وەرنەگرتبێت؛ بەم جۆرە، زۆربەی دۆسیەکانی تایبەت بە توندوتیژیی سێکسی، لە بەرژەوەندیی دەستدرێژیکارەکاندا دادەخرا: بینەری ئەم فیلمە بن The Last Duel 2021.

Jodie Comer as Marguerite de Carrouges in 20th Century Studios' THE LAST DUEL. Photo credit: Patrick Redmond. © 2021 20th Century Studios. All Rights Reserved.

چەند ڕاستییەک لەبارەی توندوتیژی دژ بە ژنان:

  • پەیوەست نییە بە کۆمەڵگە هەژارەکانەوە و دیاردەیەکی جیهانییە.

  • دەکرێت لە هەر تەمەن، ئاستی پەروەردەیی، ئاستی دارایی و پاشخانی کولتوورییدا دووچاری ژنان ببێتەوە.

  • زۆربەی ئەو توندوتیژییانەی ڕوودەدەن باسناکرێن.

  • توندوتیژی دژ بە ژنان بەشێوەیەکی زۆر لاواز ڕوو لە کەمبوونەوەیە.

  • لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوو تەنیا بە ڕێژەی %0.2 توندوتیژی کەمی کردووە.

جۆرەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان:

  • توندوتیژی جەستەیی

  • توندوتیژیی هەستەکی و دەروونی

  • توندوتیژی سێکسی

  • توندوتیژیی ئابووری و دارایی

  • توندوتیژی دیجیتاڵی

  • توندوتیژیی کۆمەڵایەتی

  • توندوتیژیی دامەزراوەیی

ئەو نەریتە جیهانییانەی بە دژایەتیی ژنان دەستنیشان کراون:

  • نەریتی ساتی لە هیندستان: ژنە مێرد کۆچکردووەکان، پێشبینی کراوە یاخود ناچار کراون لەگەڵ ڕووفاتی هاوسەرەکانیان بمرن.

  • نوشتاندنەوەی قاچ: لە چین، بۆ سەدان ساڵ، کچان لە منداڵییەوە، قاچیان نوشتێنراوەتەوە تاوەکو بچوکتر دەربکەون؛ نیشانەیەکی جوانی بووە و پێگەی ژنانی لە دوای هاوسەرگیری بەرزکردووەتەوە.

  • خەتەنەکردن: لە ئاستی جیهانییدا، دیارترین جۆری توندوتیژیی جەستەییە، لە وڵاتانی ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا بەردەوامی هەیە.

  • هاوسەرگیریی منداڵ: هەر هاوسەرگیرییەک کە لە خوار تەمەنی 18 ساڵان ئەنجامبدرێت، بە توندوتیژی هەژماردەکرێت، بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی یونیسێف، 640 ملیۆن ژن لە جیهاندا، ئەوانەن کە بە منداڵی هاوسەرگیرییان پێ کراوە.

دیوە نادیارەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان:

  • توندوتیژییەکان سەرەتا بە جووڵە و نواندنی ناتوندوتیژ دەستپێدەکەن؛ ئیرەیی زۆر، چاودێریی چڕ، جڵەوکردنی پەیوەندییەکان و سنووردارکردنی ئازادییەکان، سەرەتاییترین نیشانەکانی گەیشتنن بە توندوتیژی.

  • دارایی و ئابووری، وەکو دیارترین تەڵەن بۆ خۆشکردنی زەمینەی توندوتیژیی دژ بە ژنان.

  • تەکنەلۆجیا دەتوانێت کەشی سۆزدارانەی نێوان دوو تاک بە ئاسانی بگۆڕێت بۆ توندوتیژییەکی بەکۆمەڵ و کۆمەڵایەتی.

  • خانمانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دووچاری توندوتیژی جەستەیی و سێکسی دەبنەوە لەژێر ناونیشانی چارەسەر و یارمەتیی کۆمەڵایەتی.

باشترین ڕێگەچارەکان بۆ دژایەتیکردنی توندوتیژیی دژ بە ژن:

  • پەروەردەکردنی منداڵ لەسەر بنەمای دروستکردنی هەستی یەکسانی

  • پابەندبوون بە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی

  • پێدانی ڕۆڵ و دەسەڵات بە خانمان

  • ڕێزگرتن لە ویستی ژنان لە پەیوەندییەکاندا

  • بەرەنگاربوونەوەی تانە و گاڵتەوگەپە سێکسییەکان

  • ناسینەوەی ئاماژە و نیشانەکانی پێش توندوتیژی

  • بەهێزکردنی یاساکان

  • لێکۆڵینەوەی ورد لە دۆسیەکان

  • سزادانی دەستدرێژیکارەکان

دەبێت دایک و باوکەکان بزانن، بەکارهێنانی توندوتیژی، ڕێگەچارە و چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و جۆرێک نییە لە پەروەردە و دیسپلینکردن؛ توندوتیژیی دایک و باوک، پاڵنەر دەبێت بۆ لاوازبوونی منداڵ و هاندەرە بۆ دروستکردنی دەروونێک کە لە داهاتوودا بەرامبەر بە توندوتیژی بێدەنگە.

قوربانییەکان:

  • نابێت بێدەنگ بن و توندوتیژی فەرامۆش بکەن

  • گوێگرتن، وەرگرتن و لێکدانەوەی چیرۆکەکانیان

  • نابێت تانەیان لێ بدرێت

لەکۆتاییدا دەبێت بزانیت: توندوتیژی خۆشەویستی نییە، بێدەنگی قایلبوون نییە، ئیرەیی هۆکارێک نییە بۆ جڵەوکردن، جڵەوی دارایی توندوتیژییە و دەبێت هەمووان لە دۆزینەوەی چارەسەری توندوتیژیدا بەشدار بین.

حەسەن فەلاح

Wed Nov 25 2026

Loading related news...