
دیاردەی ئێلنینۆ ڕووی لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین کردووە.
لە ئیکوادۆر 34 کەس بەهۆی زریانەوە گیانیان لەدەستدا.
لە ئیکوادۆر 120 هەزار کەس بەهۆی زریانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
لە پیرۆ بەهۆی زریان دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.
لە پیرۆ بەهۆی لافاوەوە هۆشداری بە 2.5 ملیۆن کەس دراوە
لە دوێنیوە دیارەی ئێلنینۆ ڕووی لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین کردووە، بەتایبەت لە پیرۆ و ئیکوادۆر زریان و لافاو زیانی گیانی و ماڵییان بە هاوڵاتییان گەیاندووە، لە ئیکوادۆر 34 کەس گیانیان لەدەستداوە و 120 هەزار کەسیش زیانیان بەرکەوتووە، لە پیرۆش دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و، زیاتر لە دوو هەزار ماڵ ژێرئاو کەوتوون و هۆشداری بە 2.5 ملیۆن کەس دراوە.
دیاردەی بەهێزی ئێلنینۆ کە دەبێتە هۆی بارانی بەخۆڕ و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا، کاریگەرییەکەی لە چەند شارێکی پیرۆ و ئیکوادۆر دەرکەوتن و لافاوی گەورەیان دروستکرد.
لە شاری پیورای لە باکووری پیرۆ، دوای 12 کاتژمێر بارانی بەخوڕ، ئاو شەقامەکانی شارەکەی داپۆشی، سەدان خانوو ژێرئاوکەوتن و نزیکەی 120 هەزار کەس بەهۆی زریانەوە زیانیان بەرکەوت.
بەهۆی لافاوەکەوە کیکۆ فوجیمۆری، سەرۆکی پیرۆ گەشتەکەی بۆ کۆڵۆمبیا دواخست و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بەسەرکردەوە.
پیرۆ و ئیکوادۆر، لەناو ئەو وڵاتانەی ئەمریکای لاتیندا کە بەهۆی دیاردەی ئێلنینۆوە باری نائاسایی نیشتمانییان ڕاگەیاندووە.
دیاردەی ئێلنینۆ، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ڕووی زەوی لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هێڵی جەمسەری دروست دەبێت و بەمهۆیەوە ئاستی زەریای هێمن بەرزدەبێتەوە و دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە شێوازی با و باران لە سەرانسەری جیهان.
پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەهێزترین دیاردە تۆماربکرێت و جیهان ڕووبەڕووی گۆڕانکاریی سەختی کەشو هەوا دەبێتەوە.
