نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لە زیادبوونی کێشەی کەمیی خۆراک دەدات

پووختەى هەواڵەکە

  • نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، ململانێ و گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی هاوکاری برسێتی خراپتر دەکەن.

  • هۆشدارییەکە بۆ 16 ناوچەى جیاوازە کە زۆربەیان دەکەونە کیشوەرى ئەفریقا.

  • شەش مانگى داهاتوو زۆر قورس دەبێت بۆ ئەو ناوچانە

  • نەتەوەیەکگرتووەکان، دەڵێت، ململانێ بەردەوامەکان دۆخی سەختی وڵاتانی وەکو سودان و یەمەنیان ئاڵۆزتر کردووە.


بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی هاوبەشی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ و بەرنامەی خۆراکی جیهانی، لە کاتێکدا ململانێ چەکدارییەکان هۆکاری سەرەکیی ئاسایشی ناجێگیری خۆراکن لە جیهاندا، گۆڕانکارییە توندەکانی کەشوهەوا، لەوانەش دیاردەی ئێلنینۆ، هۆکارێکی دیکەی کاریگەرن.


هۆشدارییەکە بۆ ماوەى 6 مانگە

  • ئەو 16 ناوچەیە لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە تاوەکو ئایاری 2027 ڕووبەڕووی کێشەی کەمی خۆراک دەبنەوە.

  • هەریەک لە سودان، باشووری سودان، سۆماڵ، باکووری نەیجیریا و یەمەن وەکو ئەو ناوچانە دیاری کراون کە جێگەی نیگەرانین.

  • ئەگەری ڕوودانی قاتوقڕی مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لە بەشێک لە سودان و باشووری سودان.

  • ئەم مەترسییەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ڕووداوە توندوتیژە سیاسییەکان لە جیهاندا.

  • بە ڕێژەی زیاتر %15 بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

  • ئەمەش بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری دانیشتووان لە مانگەکانی ڕابردوودا، بە تایبەتی لە باشووری سودان و یەمەن.

  • لەو پێنج وڵاتەی کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە و لە ساڵی 2022ـەوە بەردەوام ناویان لە لیستی ناوچە هەستیارەکاندا هاتووە.

  • هاوکارییە مرۆییەکان لە ماوەی نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2025 نزیکەی دوو لەسەر سێ کەمیان کردووە.

  • هەریەک لە ئەفغانستان، کۆنگۆ ، فەڵەستین و هایتی، وەکو ناوچەی "زۆر جێگەی نیگەرانی" پۆلێن کراون.

  • لە هایتی زیادبوونی توندوتیژیی گرووپە چەکدارەکان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی 1.5 ملیۆن کەس و پەکخستنی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان.

  • ناوچە نوێیەکانی ناو لیستەکە بریتین لە چاد، ئۆگەندا، ناوچەی باشووری ئەفریقا و ڕێڕەوی وشکی ئەمریکای ناوەڕاست کە لە گواتیمالاوە تا کۆستاریکا درێژ دەبێتەوە.

  • پێشبینیش دەکرێت دوو ناوچەی کۆتایی بکەونە ژێر کاریگەریی دیاردەی ئێل نینۆوە کە زیان بە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەگەیەنێت.

  • لیستەکە هەریەک لە مالی، میانمار و ماداگاسکاریش لەخۆدەگرێت.

بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی ڕاپۆرتەکە، ڕەنگە نزیکەی 49 ملیۆن کەسی دیکە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2027 ڕووبەڕووی کەمیی توندی خۆراک ببنەوە بەهۆی کاریگەریی بەهێزی دیاردەی ئێل نینۆی ئەمساڵەوە کە تاوەکو بەهاری داهاتوو بەردەوام دەبێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

بەریتانیا خۆی بۆ قەیرانی خۆراک ئامادە دەکات

UN: گۆڕانى کەشوهەوا قەیرانی خۆراک دروستدەکات

شێوە عومەر

Fri Nov 27 2026

Loading related news...