شەڕی درۆنەکان ؛ ئۆکرانیا زیاتر لە هەزار و 200 درۆن ئاڕاستەی ڕووسیا دەکات

ئاڵای ڕووسیا و ئۆکرانیا
ئاڵای ڕووسیا و ئۆکرانیا

پووختەی هەواڵەکە

  • ئۆکرانیا بە زیاتر لە هەزار و 200 درۆن هێرشی کردە سەر ڕووسیا .

  • بەرپرسانی ڕووسیا دەڵێن، بەشی زۆری هێرشەکانی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.


وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو سیستمی بەرگریی وڵاتەکە ڕێگریی لە هەزار و 246 درۆن کردووە کە لەلایەن ئۆکرانیا هەڵدراون.


شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا

  • بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا درۆنەکان لە چەندین ناوچە خراونەتە خوارەوە، دیارترینیان مۆسکۆ و نیمچەدوورگەی کریمیایە.

  • سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ لە ماوەی ڕابردوو ئەوەی ئاشكراکردبوو، ئۆکرانیا بە سەدان درۆنی بە ئاڕاستەی مۆسکۆی پایتەخت هەڵدابوو.

  • بەگوێرەی ئەو بەرپرسەی مۆسکۆ، 462 درۆن بە ئاڕاستەی مۆسکۆ هەڵدراون و بەرگریی ئاسمانی بەشی زۆرینەی لە ناوچەیەکی دوورتر خستووەتە خوارەوە.

  • لەو درۆنانە 123 درۆن لە نزیک مۆسکۆ تێکشکێنراون، بەڵام هیچ زانیارییەک نییە لەبارەی زیانە مرۆیی و مادییەکان.

لەبەرامبەردا، بەرپرسانی ئۆکرانیاش ئاشكرایکردووە، ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی وڵاتەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو، بە 700 درۆن هێرش کراوەتە سەریان بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

لەلای خۆشییەوە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا باس لەوە دەکات کە هێرشەکانییان پێگەی سەربازیی ئۆکرانیای بە ئەمانج گرتووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بۆ یەکەم جار ئۆکرانیا درۆنێکی ڕووسی بە لەیزەر خستە خوارەوە

یەسنا ئومێد

Sat Nov 28 2026

Loading related news...