
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڤینسێنت کۆمپانی، ڕاهێنەرى یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى دوای لەهۆشخۆچوون لە کاتى ڕاهێنانی یانەکەى، شانی لەجێ دەرچووە.
پزیشکەکان جەڵتەی دڵ و مێشکیان ڕەتکردووەتەوە کە دووچارى کۆمپانی بووبێت، بەڵام هێشتا خەریکی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری لەهۆشخۆچوونەکەی، هاوکات باسی لەبوونی حاڵەتی تووشبوون بە گرفتەکانی مێشک کراوە.

ڕاهێنەرەکەی بایرن هێشتا لە نەخۆشخانەیە و چاوەڕوان دەکرێت بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە کارەکەی دوور بکەوێتەوە.