
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شارى هەولێر، ڕێوڕەسمی کردنەوەی پاڵەوانیەتیی گۆڵف بەڕێوەچوو، کە لەلایەن فیدراسیۆنی گۆڵفی عێراقییەوە ڕێکخرابوو.









پاڵەوانیەتییەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە یاریزانان و هۆگرانی ئەم وەرزشە دەستیپێکرد، کە ئامانج لێی پەرەپێدانی زیاتری یاری گۆڵف و ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ وەرزشوانان تا بتوانن تواناکانی خۆیان تێدا تاقیبکەنەوە.