
جەنگى ڕووسیا و ئۆکرانیا پرسى بەرگریى هاوبەشى لاى ئەورووپییەکان زیندووکردووەتەوە.
لە جەنگى ڕووسیا و ئۆکرانیادا، وڵاتانى ئەورووپا دژى مۆسکۆ بوون.
بەگوێرەى ڕاپرسییەکان زۆرینەى ئەورووپییەکان پاڵپشتی لە دروستکردنی سووپایەکی یەکگرتوو دەکەن.
ڕاپرسییەکی نوێ دەریخستووە 71٪ـی ئەورووپییەکان پاڵپشتیی دروستکردنی سوپایەکی تایبەت بە یەکێتیی ئەورووپا دەکەن، ئەمە لەکاتێکدایە مەترسییەکانی سەر ئەو وڵاتانەی ئەورووپا بەهۆی دابەشبوونیان بەسەر ڕووسیا و ئۆکرانیادا لە زیادبووندایە.
ڕاپۆرتێک بەناوی "ئاڕاستەکان 2026" لەلایەن بنکەی توێژینەوە ئەمنییەکانی گلۆبسیک ئامادەکراوە.
پێشنیازی دروستکردنی سوپای ئەورووپا پاڵپشتییەکی فراوانی بە دەستهێناوە.
14 وڵات بەشداریی ڕاپرسییەکەیان کردووە.
11 وڵاتیان ئەندامی یەکێتیی ئەورووپان کە خۆیان 27 دەوڵەتن.
وڵاتەکانی دیکەش ئۆکرانیا و بەڕیتانیا و ئەمریکا بوون.
لە ڕۆمانیا 82%، لە لیتوانیا 78% و لە فەڕەنساش 75%ـی خەڵک لەگەڵ سوپاى یەکگرتوودان.
ئە وڵاتانەشی کە هەمیشە دەستکراوە نەبوون لەبەردەم بەهێزکردنی بەرگریی ئەورووپی، وەک وڵاتانی پۆڵەندا و بولگاریا 70% یان پاڵپشتیی ئەو بیرۆکەیەیان کردووە.
لەگەڵ ئەوەی دروستکردنی سوپایەکی ئەورووپی پاڵپشتیی فراوانی بەدەستهێنا، بەڵام دەرەنجامەکان دەرخەری ئەوەش بوون کە وڵاتانی ئەورووپا نایانەوێت لە ناتۆش دوور بکەونەوە و 77% یان دەنگیان بۆ مانەوە لەناو هاوپەیمانیی ناتۆ داوە.
ئەم دەرئەنجامانە لە کاتێکدان، حکومەتەکانی ئەورووپا ئێستا بە دوای ڕێگەیەک دەگەڕێن بۆ بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانییان، لەکاتێکدا جەنگی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەردەوامە و گومانەکانیش لەبارەی پابەندیی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئەورووپا ڕووی لە زیادبوونە.
ڕووسیا بەشداریی ئەورووپا لە دانوستانەکانی ئۆکرانیا ڕەتدەکاتەوە و برۆکسلیش هۆشداری دەدات
