کارزان هادی: کۆڕنیشی هەولێر هۆکاری لافاوەکە نەبووە

کارزان هادی: کۆڕنیشی هەولێر هۆکاری لافاوەکە نەبووە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • شارەوانى هەولێر ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردەوە گوایا کۆڕنیشى هەولێر هۆکارى لافاوەکە بووە.

  • شارەوانى هەولێر: ئەو کەندەى دروستکراوە بە شێوازێکى زانستى بووە.


کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن بە هۆی دروستکردنی پڕۆژەی کۆڕنیشی هەولێرەوە ئەم لافاوە دروست بووە، دوورن لە ڕاستییەوە.


پڕۆژەى کەند و کۆڕنیشى هەولێر

  • ئەو کەندەی چەندین ساڵ بوو سەرڕێژ دەبوو، ئێستا کیلۆمەترێکمان لێ دەستپێکردووە.

  • تاوەکو ئاستی نیوە ئاوی پێدا تێپەڕیوە و ئەمساڵ سەرڕێژ نەبووە.

  • کارئاسانی کردووە بۆ ئەوەی ئاوەکەی پێدا تێپەڕێت.

  • دروستکردنەکەشی بە شێوازێکی زانستی و بە ڕاوێژ بووە لەگەڵ چەندین لایەنی شارەزا و پسپۆڕ.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژى 7ـى تشرینى دووەم، لافاو شارى هەولێرى گرتەوە و بەهۆیەوە دوو هاونیشتمانیى گیانیان لەدەستدا، سەدان ماڵ و ئۆتۆمبێل، دوکان و بازاڕ و شوێنى گشتیى زیانیان بەرکەوت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

هاونیشتمانییەک: داوای هاوکاریم لە شارەوانى کرد گوتیان سێ ڕۆژی دیکە

ژوان نیزام

Sun Nov 08 2026

Loading related news...