ترەمپ پاڵپشتیی دارایی توێژینەوەکانی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی ڕادەگرێت

تۆڕی توێژینەوەکان کاریان لەسەر هەنگاوەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی و چارەسەری ئەو نەخۆشییانە کردووە کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تووشی مرۆڤ دەبێت
تۆڕی توێژینەوەکان کاریان لەسەر هەنگاوەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی و چارەسەری ئەو نەخۆشییانە کردووە کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تووشی مرۆڤ دەبێت

بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە ڕاگرتنی پاڵپشتیی دارایی توێژینەوەکانی ئێچ ئای ڤی

  • پاڵپشتیی دارایی چوار تۆڕی گەورەی توێژینەوە کە ساڵانە نزیکەی 300 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکانیان وەستاون
  • تۆڕی توێژینەوەکان کاریان لەسەر هەنگاوەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی و چارەسەری ئەو نەخۆشییانە کردووە کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تووشی مرۆڤ دەبن
  • ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە ئەم تۆڕی توێژینەوانە لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سەرکەوتووانە کاریان لەسەر گەشەپێدانی پێکوتە و چارەسەری کۆرۆنا کردووە
  • بڕیاری ڕاگرتنی توێژینەوەکان کاریگەریی نەخوازراوی لەسەر ئەنجامی توێژینەوە جیهانییەکانی بواری ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی دەبێت

چەند زانیارییەک لەسەر ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی

  • نزیکەی 40 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی بوون
  • کەمبوونەوەی کێشی جەستە یەکێکە لە نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی
  • ڕێگاکانی گواستنەوەی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی بریتین لە: بەرکەوتن بە شلەمەنیی جەستەی کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە، سێکسی ناتەندروست و بەکارهێنانی دەرزی کەسی تووشبوو

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

هەموو ئەوەی پێویستە دەربارەی ئەیدز بیزانیت

ئاسۆ فازیل

Thu Oct 08 2026

Loading related news...