لیژنەی چاودێریی پڕۆسەى ئاشتى لە 19 ئەندام پێکدێت

پووختەى هەواڵ

  • هەنگاوەکانى پڕۆسەى ئاشتى کە دەوڵەتى بە تورکیاى بێتیرۆر ناوى دەبات چڕکراونەتەوە.

  • پڕۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغى دیاریکردنى ئەندامانى لیژنەى چاودێرى.

  • لە پڕۆسەکەدا پێگەى فەرمى بە عەبدوڵا ئۆجەلان دەدرێت.


نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، لیژنەی چاودێریی پڕۆسەکە لە 19 ئەندام پێکدێت و ئەم هەفتەیە داوا لە پارتە سیاسییەکان دەکات ئەندامی خۆیان بۆ لیژنەکە دیاری بکەن.


نوعمان کورتوڵموش:

  • ئەم هەفتەیە بە نووسراوی فەرمی داوا لە پارتە سیاسییەکان دەکەین، ناوی ئەندامەکانیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن، لیژنەکە جگە لە چاودێریکردنی پڕۆسەکە، مافی هەیە پێشنیازەیاسا بخاتەڕوو.

  • حەوت پارتی سیاسیی کە فراکسیۆنیان لە پەرلەمان هەیە، مافی بەشداریکردن و ئەندامبوونیان لە لیژنەکەدا دەبێت.

  • بەهیواین پێش پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە، لیژنەکە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بکات و دەستبەکار ببێت.

پارتى نوێ و ئى پارتى ناچنە لیژنەکە

ناوەڕاستی ئەم مانگە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی نوێ کە دووەم گەورەترین پارتی تورکیایە، بەشدارینەکردنی پارتەکەی لە لیژنەی چاودێریدا ڕاگەیاند. ئەوە لە کاتێکدایە ئۆزەل ئەو کاتەی سەرۆکی جەهەپە بوو، بەشداری لە یەکەم لیژنەی تایبەت بە پڕۆسەکەدا کرد.

ئی پارتیش هەر لە سەرەتاوە دژایەتیی پڕۆسەکەی کردووە و بەو جۆرەش تەنیا فراکسیۆنی پێنج پارت ئەندام بۆ لیژنەکە دیاری دەکەن کە بریتین لە ئاکپارتی، مەهەپە، جەهەپە، پارتی دەم و ڕێگەی نوێ.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دەمیرتاش پەیامێکی ئاڕاستەی ئۆزگور ئۆزەل کرد

میدیای تورکیا: ڕەنگە ئۆجەلان لە پەخشی ڕاستەخۆدا بانگەوازی گەڕانەوە بکات

ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: پڕۆسەی چارەسەری بێ ئۆجەلان پێش ناکەوێت

Loading related news...