نرخى کارەبا؛ کێشەى گەورەى بۆ هەڵگرتنى هەنار درووستکردووە

نرخى کارەبا؛ کێشەى گەورەى بۆ هەڵگرتنى هەنار درووستکردووە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • ساڵانە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی هەنار باخەوانەکان ڕوو لە کۆگاکانی ساردکەرەوە دەکەن.

  • ئەمساڵ بەهۆى نرخى کارەباوە دۆخەکە جیاوازە.


ئێرە کۆگایەکی ساردکەرەوەی عەلوەی سلێمانییە، ئەگەرچی شوێنی زۆری هەیە بۆ کۆگاکردن بەڵام ئەمساڵ کەمترین هەنار کۆگا دەکەن، چونکە بەرزی نرخی کارەبا وایکردووە کرێی کۆگاکردن لەو ساردکەرەوانەدا زیاتر لەسەر خاوەن باخەکانی هەنار بکەوێت.


زیانى بەتاڵبوونى کۆگاکان و گرانى نرخى کارەبا

  • ئەم پیاوە خاوەنی 38 کۆگای ساردکەرەوەیە.

  • بەڵام هێشتا زیاتر لە 50%ـی کۆگاکانی چۆڵە.

  • چونکە بە هۆى زۆرى کرێى کارەبا هیچ جوتیارێک ئامادە نییە بەرهەمەکانى لەم کۆگایانە هەڵبگرێت.

  • نرخی کارەبای کۆگاکانی ساردکەرەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بۆ هەر کیلۆ واتێک بە 185 دیناری عێراقییە.

  • لە عەلوەی سلێمانی 184 دووکانی گەورە کە لای کاسبکاران بە قاتع ناسراوە هەیە.

  • بەشێکیان ساردکەرەوەن و جوتیاران بۆ هەڵگرتنى بەرهەمەکانیان سودیان لێوەردەگرن.

  • بەرزى نرخى کارەبا ئێستا وایکردووە، ئەم کۆگایانە وەک و پێویست بەکارنەهێنرێن.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی بەرهەمی هەناری ساڵانە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 80 هەزار تۆنە و بەهۆی بەرزی نرخی کارەبا و کۆگانەکردنیەوە ساڵانە بەشێکیان دەبێت یان هەرزانفرۆش بکرێن یاخود تێکدەچن و بەکەڵکی بەکارهێنان نامێنن.

Loading related news...