ئیکۆ عێراق: زیانەکانی کۆرمۆردەگاتە 4 ملیۆن و 150 هەزار دۆلاری ڕۆژانە

ئیکۆ عێراق: زیانەکانی کۆرمۆردەگاتە 4 ملیۆن و 150 هەزار دۆلاری ڕۆژانە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • پێش هێرشەکە ڕۆژانە 700 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی بەرهەم دەهێندرا.

  • پێشتر ڕۆژانە 22 هەزار بەرمیل کۆندێنسەیت بەرهەمدەهێندرا.

  • جۆرى زیانەکانى کۆرمۆر پێکهاتووە لە زیانەکانی وەستانی غازی سروشتی غازی ماڵان و کۆندێنسەیت.


بە گوێرەی ئامارێکی ڕوانگەی "ئیکۆ عێراق"، پێش هێرشەکە ڕۆژانە 700 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی بەرهەم دەهێندرا کە بەهاکەی دوو ملیۆن و 310 هەزار دۆلارە، هاوکات ڕۆژانە هەزار و 400 تۆن غازی شل (غازی ماڵان) بە بەهای زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار، هەروەها ڕۆژانە 22 هەزار بەرمیل کۆندێنسەیت بە بەهای 836 هەزار دۆلار بەرهەم دەهێندرا لە کۆرمۆرەوە.


بە گوێرەی ئامارەکانى ڕوانگەی ئیکۆ عێراق:

  • تەنیا خەمڵاندنی زیانە ڕاستەوخۆکانن و تێچووی وەستانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و کرێی هێڵەکانی گواستنەوە و کەمبوونەوەی پێدانی غاز بە وێستگەکانی کارەبا ناگرنەوە.

  • وەزارەتی کارەبا: بەهۆی وەستانی غازی کێڵگەکەوە، بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی دوو هەزار و 500 بۆ دوو هەزار و 800 مێگاوات کەمیکردووە.

کێڵگەی کۆرمۆر کە لە لایەن کۆمپانیای پێرڵ پیترۆڵیۆم (دانە غاز و نەوتی هیلال)ەوە بەڕێوەدەبرێت، لە ماوەی ساڵانی 2025 و 2026دا، 12 جار ڕووبەڕووی هێرش و بۆردومان بووەتەوە، کە دواترینیان شەوی یەکشەممەی ڕابردوو بوو لە ڕێگەی درۆنەوە و بەهۆیەوە پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی غاز بەتەواوی وەستا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

سەباح نوعمان بۆ کەناڵ8: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر لەمکاتەدا پرسیارى زۆر هەڵدەگرێت

سیستمى بەرگریى ئاسمانیی بۆ کێڵگەى گازی کۆرمۆر دادەنرێت

لە دهۆک غاز و نەوت گرانتر بوون

یاد نەوزاد

Wed Nov 11 2026

Loading related news...