Horse ball گەیشتە سلێمانی


بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق ئەکادیمیای گۆڵدن هوف یاری نێودەوڵەتی horse ball ی هێنایە شاری سلێمانی .

Horseball یان تۆپی ئەسپسواری، وەرزشێکی خێرایە کە تێکەڵەیەکە لە ئەسپسواری و تۆپ ،لەم وەرزشەدا دوو تیم بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن و یاریزانەکان لەسەر ئەسپەکانیانەوە تۆپەکە دەگوازنەوە و هەوڵ دەدەن بیخەنە ناو تۆڕی تایبەت بە تیپی بەرامبەر.

هەر تیپێک لە 6 یاریزان پێکدێت، کە 4 یاریزان لە ناو یاریگەکەن و 2 یاریزانیش لە یەدەگدان.

ئەم وەرزشە یەکێکە لە وەرزشە سەرنجڕاکێش و پڕجووڵەکانی جیهان و توانای جەستەیی و شارەزایی ئەسپ‌سوارەکان تاقی دەکاتەوە.

هەرێز جەمال

Wed Nov 25 2026

Loading related news...