
. لامین یامال بەهۆی ئازاری قولەپێی ڕاستییەوە بەرامبەر سەباح یاری ناکات.
. پێشبینی دەکرێت یامال بۆ یارییەکەی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا ئامادە بێت.
. چاڤی ئیسپارت و ڕۆنی بەردەغجی بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکە دادەبڕێن.
. گومان لەسەر بەشداریکردنی پاو کوبارسی، کریستینسن و ڕۆدری هەیە.
یانەی بەرشلۆنە لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند، لامین یامال بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە قولەپێی ڕاستیدا، گەشتی ئازەربایجان ناکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی سەباح کە ڕۆژی چوارشەممە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچێت.
یامال دوێنێ بە سەرەکی و تەواوی یارییەکە لە بردنەوەی بەرشلۆنە بەسەر ڤیاڕیاڵدا بە ئەنجامی 3-2 بەشداریکرد. یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت هێرشبەرە تەمەن 19 ساڵەکە، کە تا ئێستا لەم وەرزەدا 17 یاری بە سەرەکی ئەنجامداوە، بۆ یارییەکەی یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا لە خولی ئیسپانیا ئامادە بێت.
لە لایەکی دیکەوە، هەریەکە لە چاڤی ئیسپارت و ڕۆنی بەردەغجی بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەی سەباح دادەبڕێن، هەروەها گومان لەسەر بەشداریکردنی پاو کوبارسی، ئەندریاس کریستینسن و ڕۆدری هەیە.