هیچ بلیتێکی یاریی نەورۆز و کارەبا نەماوە

بلیت نەماوە

نەورۆز چوار رۆژی دیکە، لەم رۆژی شەممەیەی بێتەوە کاتژمێر 19:30 لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی کارەبا دەکات، کە هەفتەی 15ـی خولی ئەستێرەکانی عێراقە.
سەرجەم بلیتەکان فرۆشراون، تەنیا چەند بلیتێکی ڤی ئای پی بەردەستن، ئەگەر نا هیچ بلیتێکی ئاسایی نەماوە، رێک وەکو یاریی گەرمە، کە چوار پێنج رۆژ پێش یارییەکە هیچ بلیتێکی ئاسایی نەمابووەوە و سەرجەمی فرۆشرابوون، کە نزیکەی 13 هەزار هاندەر لە یاریگا ئامادەبوون، وە بینیتان کە چۆن هاندەران بە گەرم و گوڕییەوە و بە ملپێچی نەورۆز ئاهەنگیان گێرا و هانی یانەکەیان دا، کە کەناڵ8 پێنج هەزار ملپێچی دابینکرد و وە بە کۆی گشتی 12 هەزار ملپێچ کرانە دیاری بۆ هاندەران.
بۆ ئەم یارییەش نەورۆز گەرم و گوڕی خۆی لەدەستنایات و ئەڵتراسەکان بەنیازی شتی جیاوازن.
ئێستا نەورۆز بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندیی گرتووە، دوو خاڵی جیاوازە لەگەل نەفتی پلەی دووەم و 4 خاڵی جیاوازە لەگەڵ گەرمەی یەکەم.

Loading related news...